دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەئامانجکردنی کێڵگە نەوتییەکانی خورمه‌ڵه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر، کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی دیکە سەركۆنە دەكات و داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەکات، ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،  بەئامانجکردنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم سەركۆنە دەكەن و دوبارەبونەوەی ئەم هێرشەی ئاشکرایانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکات. بناغەکانی ئابوری لاواز دەکات و نوێنەرایەتی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە گشتیەکانی دەوڵەت و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان دروستدەکات. 

ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكان بناغەکانی ئابوری لاواز دەکات و نوێنەرایەتی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە گشتیەکانی دەوڵەت و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان دروستدەکات. پێویستی بە هەوڵی زیاترە بۆ پاراستنی ئاسانکارییە ئابورییەکانمان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی لە وڵاتدا کاربکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەکات، ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و پێشگرتن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە هێرشە تیرۆریستیانەی کە مەترسی لەسەر ئابوری عێراق و ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی دروست دەکەن.

ئەوە لەكاتێكدایە شه‌وی رابردو له‌ڕێگه‌ی دو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ هێرشكرایە سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه‌ له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور له‌ پارێزگای هه‌ولێر و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

هەروەها بەیانی ئەمڕۆش، كێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ) لە سنوری پارێزگای دهۆك كە  بە درۆن هێرشی كرایەسەر، كە رێژەی (62%)ی پشكەكانی کێڵگە لای‌ كۆمپانیای (HKN)ی ئەمریکییە، ئەم كۆمپانیایە هاوكات لەگەڵ هێرشە درۆنییەكەدا، گرێبەستێكی كاركردنی لە حكومەتی عێراق لە كێڵگەی (حەمرین) لە كەركوك پێدرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP