هەرێم نیوز
بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگایکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییەکەی دواخرا بۆ 28ـی ئەم مانگە و تاوەکو ئەوکاتەش لە زیندان دەبێت
حاکم سەڵاح حەسەن، جێگری سەرۆکی دادگای سلێمانی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه رایگەیاند، "هۆكاری دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی دادگا په‌یوه‌ندی به ڕێكاری یاساییه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی شادی نه‌وزاد".
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاسوار عەبدولواحید برایه بەردەم دادگا و دانیشتنی تایبه‌ت به دادگاییكردنی ناوبراو په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی شادی نه‌وزاد به‌ڕێوه‌چو، له‌گه‌ڵ شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری پێشوی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه، شاسوار عەبدولواحید له‌لایه‌ن هێزێكی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا و بڕیاربو ڕۆژێك دواتر ببرێته به‌رده‌م دادگا، ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.