هەرێم نیوز
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و ئەم سزا نوێیانە کە ڕۆژی پێنجشەممە سەپێنراون، 13 کۆمپانیای کەشتیوانی و هەشت تانکەر لەخۆدەگرێت.
ئامانج لەم سزایانە بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی ئێرانە بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکانی ئەمریکا.
بەشێک لەو کۆمپانیایانە بارەگا سەرەکییان لە هۆنگ کۆنگ، دوورگەکانی مارشال، یۆنان، ئیمارات، چین و دوورگەکانی ڤێرجینی بەریتانیایە.
هەروەها تانکەرە گەمارۆدراوەکان لەژێر ئاڵای پەنەما، دوورگەکانی کوک، هۆنگ کۆنگ، گامبیا، ئەنتیگوا و باربودادان.
لەگەڵ دووبارەهاتنەوە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، سزای "زۆرترین فشار"ی بەسەر ئێراندا سەپاند و زۆرترین گورزی ئابووری لەو وڵاتە گەیاندووە.
ئەمە جیا لەوەی لە ماوەی داهاتوودا ئەگەر چالاککردنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران هەیە و بەو پێیە سەرجەم وڵاتان ناچارن پابەندبن بە سزاداکانی ئێران و ئابووری ئێران زیاتر ئیفلیج دەکات.