دوکتۆر بێرگ
وەرگێڕانی: حەسەن ڕازانی
سەرچاوەی ئەم بابەتە لە یوتیوب: https://youtu.be/gjoSBllaONE?t=1
ئایا بۆ ئەوەی ڕێگریی بکەیت لە پیربوونی پێست و ڕووکاریی دەموچاوت و شیدارکردنیان دەچیت پەنا دەبەیتە بەر کڕینی لۆشن و کرێمی گرانبەهاو پڕفرۆشی نێو بازارەکان؟ کە لە ڕاستیدا ئەو کرێم و لۆشنە گرانبەهایانە لە جیاتی ڕێگریی لە پیربوونی پێست بکەن، زیاتر لە پیر بوون و لە چرچولۆچ بوونی نزیک دەکەنەوە. لێرەدا دوکتۆر بێرگ باشترین و یەکەمین خواردن ئاشکرا دەکات کە ڕیگریی لە پیربوونی پێست دەکات و دەشڵێت؛ مادەی کۆلاجین Collagen نیە. بەڵکو خواردنێکی سرووشتیەو لەو ڕووەوە پڕە لە بەهای خۆراکیی! دوکتۆر بێرگ دەڵێت؛ ئەوە ئەو خواردنە سرووشتیەیە کە دەبێتە نهێنی ڕاستەقینە لە پشتی هەر سیماو پێست و دەموچاوێکی گەنجانەو تەندرووست.
ئایا هەست دەکەیت کە جوانکاریی ڕۆتین و ڕۆژانەت پێست و دەم و چاوت بەرەو پیربوون دەبات؟ ئەو کرێم ولۆشن و شتانەی کە تۆ پێتوایە پێستت دەپارێزن بۆی هەیە لە درووستکردنیاندا پلاستیکیان تێدا بێت، مادەی کیمیاویی و زەهراوییان تێدابێت، هەروەها بۆی هەیە کە کارسینۆجینس(مادەی شاراوە کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە) Carcinogens یان تێدا بێت.
دەگوترێت کە لەو کرێم و لۆشنانە مادەی کۆڵاجین هەیە بەڵام تۆ ناتوانیت کۆڵاجین لە پێست هەڵبسوویت و ئەو مادە ژەهراویانە بوونیان هەبێت. چونکە پێستی دەموچاو ناتوانێت کۆڵاجین بمژێت و لەخۆی بگرێت لە کاتیکدا ئەو شتە ژەهراویانەی تری تێدا تێکەڵاوکرابن، بەڵام پێست زۆر بە ئاسانی مادە ژەهراوی و کیمیاویەکانی تر هەڵدەمژیت و دەچنە ناویەوە. جا ئەو مادە ژەهراویانەش ڕاستەوخۆ دەچنە ناو بۆریەکانی خوێنەوەو لەوێشەوە بۆ ناو جگەرو ئیتر جگەریش دەبێ بکەوێتە کار بۆ دەرپەڕاندنی ئەو مادە ژەهراویانەو ئیتر لەو نێوەدا جگەر پێڕا ناگاو ماندودەبێ و ئەمەش دەبێتە هۆی پیربوونی پێست و پەیدابوونی چرچولۆچ و چاڵوچۆڵ لە سەر پێستی دەموچاو.
شتێکی تر کە دەبێ تێبینی بکەیت، ئەوەیە کە نابێت لە کاتی خۆشتندا بە شێوەیەکی زۆر بەهێز لفکەو شتی زوور بەکاربهینی و زۆر لە پێستی خۆتی بخشکینی بە مەبەستی خۆشتن، چونکە لە سەر پێست توێژێک هەیە کە پێی دەگوترێت مایکرۆبایۆم Microbiome کە ئەو توێژە پێست دەپارێزێت. جا کاتێک کە تۆ ئەو لفکەیە لە سەر پێستت دێنی و دەبەییت و لێی دەخشکێنیت بە مەبەستی خۆشتن و پاککردنەوەی دەبێتە هۆی لە ناوبردنی ئەو مایکرۆبایۆمەی پێست و ئەمەش ڕێگە ئاسان دەکات بۆ پیربوونی پێست. بۆیە دەبێ زۆر لەسەر خۆ و بە سپایی پێستت لە کاتی خۆشتندا پاک بکەیتەوەو زۆر فشاری نەخەیتە سەر. هەروەها ئاوی بەلوعەش مادەی فلۆراید Fluoride و کلۆرینی Chlorineتێدایە کە ئەو دوو ماددەیەش زۆرناتەبان لەگەڵ پێست و ئازارو زیان بە پێست دەگەێنن کە بریتین لە دوومادەی ژەهراوی و پێست تێک دەدەن.
هەروەها شتێکی تر کە خەڵک دەیکات بریتیە لە بەکارهینانی ستاتینس Statin. ستاتینیش ئەو حەب و دەرمانانەن کە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی کلۆستڕۆڵی خەراپ بەکاردەهێنرین و لە بەرامبەردا کلستڕۆڵی باش زیاد دەکەن. من ناڵێم ئەو حەبانە وەرمەگرن و مەخۆن. بەڵام دەبێ ئەوە بزانرێت کە ئەو حەبانە ڕیگریی لە کڵسترۆڵ دەکەن و کڵستڕۆڵیش پێکهاتەیەکی سەرەکیە بۆ بنیاتنانی پێست. ئێوە پێتانوایە (ئێف دی ئەی) U S F D A کە بریتیە لە کورتکراوەی U.S Food Drug Administration دەچێت ئەو ئەو لۆشن و کرێمانەی کە بۆجوانکاریی بەکاردێن دەخاتە ژێر تاقیکردنەوەوە داخۆ مادەی کیمیایان تێدایە یاخو نا؟ نەخەیر ئەوان ئەو کارە ئەنجام نادەن. ئەوەتە بۆ نموونە ئەوروپا هەزارو شەش سەد مادەی جوانکاری قەدەغە کرد بەڵام ئەمریکا تەنها سی ٣٠ دانەی قەدەغە کردووە!
باشترین خۆڕاکی دژە پیربوونی پێست و ڕووکاری دەموچاو ئەو خۆراکانەیە کە دەولەمەندن بە مادەی رێتینۆڵ Retinol. ڕێتینۆڵ پێکهاتەیەکی بنچینەییە بۆ شانە بەستەرەکانی پێست و هەروەها بۆ چالاکیی و بەرگریی پێست. ئەو خۆراکانەن کە پێکهاتەی مس Copper) (و زینک( Zink) یان تێدایە. پێکهاتەی مس زۆر گرنگە لە خۆراکەکەت دا هەبێ چونکە یارمەتی پێست دەدا کە وەک لاستیک لیکبکشێتەوەو هەروەها زووش چاک ببێتەوە لە کاتی برینداربوونیدا. هەروەها ئەو خۆراکە دەبی پێهاتەی ئاسنی زۆر تێدا بێت. چونکە یەک ژەمە خۆراکی لەو شێوەیە زۆر باشترەو سوودی بۆ چرچولۆچی دەم و چاوو پێست زۆرترە لە زۆرلەو کرێمە گرانبەهاو پڕفرۆشانەی کە لە بازارەکاندا پارەیان پێدەدەیت. بۆ نموونە جگەری مەڕوماڵات کە لەسەر گیاو خواردنی سرووشی و دەشت و دەر بلەوەڕێن بریتیە لە باشترین و یەکەمین خۆراک کە دژی پیربوونی پێست و ڕووکاری دەم و چاوە. جگەری ئەو جۆرە ماڵات و گاوگۆلانە کە لە سەر گیای دەرەوەو دەشت و دەر دەلەوەڕێن هەموو کۆفاکتەرەکان و Cofactors تەواوی بەها خۆراکیەکنی تێدایە کە بۆ تەندرووستی پێست و مانەوەی بە بە گەنجیەتی پێویستن.
هەندێک کەس ئارەزوویان لە خواردنی جگەر نیە. جا ئەگەر تۆ کێشەی تێکچوونی جگەرت هەیەو جگەرت لێی خەراپ بووە لە وانەیە لە دوای خواردنی جگەر تووشی ماندووبوون ببیت و کەمهێزییت پێوە دیار بێت. بۆیە هەرکاتێک کە تووشی ئەو جۆرە لە بێهێزیی و ماندووبوونە بوویت هەوڵبدە کە دەنکێک لەو حەب و کەپسوولانەی کە لە جگەر درووست کراون بخۆیت پێش ئەوەی شەوبخەویت. یان ئەو جگەرەی کە دەتەوێت بیخۆیت بۆ ئەوەی ئارەزووی بکەیت و تامەکەی خۆش دەرچێت ئاوی لیمۆی بەسەردابکە، بۆ ئەوەی تامەکەی خۆش ببێت. یاخود تۆ دەتوانیت چەندین ڕیگەی جیاوازبۆ لێنانی جگەر بگرییە بەر بۆ ئەوەی تام و چێژی باشتری هەبێ. جا قیمەی جگەرو حەب و کەبسوولەکانی جگەری مەڕو ماڵاتێک کە لە دەشت و دەر بلەوەڕێن و هەروەها جگەر کە لە گەڵ قیمەی گۆشتی گاوگۆل لێک بدرێت ئەوەشیان هەر تام و چێژو بۆن و بەرامەی جگەرەکە خۆشتر دەکاو وات لێدەکا حەز لە خواردنی بکەیت.
ئەگەر تۆ بتەوێت پێکهاتەی کۆڵاجین بۆ پێست و دەموچاوت بەکاربهێنیت دەبێ ئەو کرێمە ڕێژەیەکی زۆری لە پێکهاتەی کۆفاکتەر تێدا هەبێ، بۆ ئەوەی کۆڵاجین بتوانێت بچێتە ناو پێستەوەو بە ئاسانی پێست ئەو پێکهاتەیە بمژێت. جا ئەو شێوە جگەرەی کە باسمان لێوە کرد هەموو ئەو کۆفاکتەرانەی تێدایە.
دەبێ خۆت بەدوور بگریت لە خۆراکی ئامادەکراو کە لە کاتی ئامادەکردنیان بە چەندین ڕێکاردا تێپەڕیون. چونکە ئەو جۆرە خۆراکانە وات لێدەکەن کە پیرتر دەربکەویت و گەنجیەتیت دێننە خوار. هەروەها ئەو خۆراکانەی کە چەورییان زۆر کەمە، ئەوانیش دەبێ زۆر سەرەڕێژەیان نەکەیتە سەر. هەروەها پرۆتینی کەم چەورو پڕۆتینێک کە لە ڕووی چۆنایەتییەوە باش نەبێ هاوکار دەبێ بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام لە هەمان کاتدا هاوکار نابێت بۆ ئەوەی تۆ بە گەنجی دەربکەویت و کاریگەریی خەراپ لەوبارەوە لەسەر پێست وڕوکاری دەموچاوت دادەنێت. بە کورتی دەبێ خۆت بەدوور بگریت لە چەوریەکانی وەک رۆن و زەیتی گوڵەبەرۆژە و خۆراکی پڕۆسێسکراو، خۆراکی کەم چەوریی و تەنانەت ڕێجیمەکانی کیتۆجینیەکانیش، چونکە ئەوانیش دەبنە هۆی وشکبوونەوەی پێست و هەڵوەرینی قژ، خۆراکە بازرگانیەکان و پڕۆتینی ڕووەکی پاڵاوتە وەک سۆیا کە پڕن لە ڤیتامینی دەستکردو کواڵیتی و چۆنایەتی ئەو خواردنانە باش نیە، خۆتیان لێ بەدوور بگرە!
دەبێ ئەوەمان لە لا ڕوون بێت کە پارێزگاریی کردن لە پێست و جوانیی ڕووکاری دەموچاو لە ناوەوەی خۆمانەوە دەست پێدەکات بە خۆراکی باش، نەک لە دەرەوەڕا بە هۆی کرێم و لۆشنە گرانبەهاکانەوە کە پڕ کراون لە مادەی کیمیایی و زئانبەخش بۆ پێست و تەندرووستی لەش.
دۆکتۆر بێرگ
سەرباری ئەو زانیاریانەی کە ڕاستەوخۆ دوکتۆر بێرگ باسیان دەکات، منیش بۆ خۆم پرسیارم لە مامۆستا گوگڵ کرد و ئەویش ئەو زانیاریانەی خوارەوەی دەستبەجێ دامێ. دیارە سووپاسی دەکەم.ح.ڕ
مامۆستا گوگڵ لە سەر ئەو بابەتەی دوکتور بێرگ دەڵێ: جارێ با بزانین کۆلاجین چییە کە دوکتۆر بێرگ لە بابەتەکەیدا زۆر جەختی دەکاتە سەر؟ کۆلاجین زۆرترین پرۆتینە کە لە جەستەدا هەیە. نزیکەی 30%ی کۆی پرۆتینی جەستە بریتیە لە کۆڵاجین و لە لایەکی تریشەوە کۆڵاجین پێکهاتەی سەرەکییە بۆ بنیاتنانی پێست و ماسولکە و ئێسک و ڕیشاڵ و بەستەرەکانی جەستەو شانە بەستەرەکان.
لە کاتێکدا بە تەنیا خواردنێک نیە کە بڵێین ئیتر ئەوەیان باشترین خۆراکە بۆ پێست و ڕووکاری دەموچاو، بەڵکو چەندین خۆراک بە یەکەوە کە دەوڵەمەند بن بە دژە ئۆکسایدو ڤیتامین و هەروەها دەوڵەمەند بن بە چەورییەکی بەسوودو تەندرووست، زۆر گرنگن بۆ پارێزگاریی لە پێست و هێشتنەوەی ڕووکاری دەموچاو بە گەنجیەتی و بە جوانیی. بۆنموونە:
ماسی: جۆرەکانی وەک سەلەمۆن، ماکەریڵ و هیرینگ کە ئەمانە ئۆمێگا 3 و چەوری ئەسیدیان تێدایە.
ئەڤەکادۆ کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A ,C ودژە ئۆکاسیدەکان. ئەڤەکادۆ پێست بە هێزو لاستیکیی و هەمیشە شێداری دەکات!
گوێزو تۆوەکان، هەموو جۆرەکانی توو، تەماتە، پەتاتەی شیرین، هەنار، ئەو خۆراکانەی کە ئاودارن لە وێنەی خەیارو شووتی، هەروەها کەماوی ئێسقان، واتە ئێسقانی مەڕوماڵات و گاوگۆڵ شل بکوڵێنی و ئاوەکەی بخۆیت.