دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 126 ملیۆن دینار و 60 مسقاڵ زێڕ دەستگیر کران

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزیکردن، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دو تۆمەتبار دەستگیركران، كه‌ 126 ملیۆن دینارو نزیکەی60 مسقاڵ ئاڵتونیان دزی بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە 126 ملیۆن دینارو بڕێک دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی 60 مسقاڵ ئاڵتونی لێ دزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دو تۆمەتبار دەستگیربكرێن. هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تۆمەتباران (ب، ع، ع لەدایکبوی 1999- م، م، إ لەدایکبوی 2000) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP