دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سه‌رۆکی حکوومەت پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ريكا كرد

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لە شاندێکی ئاشوورییەکانی نشتەجێی ئەمریکا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پيکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی نیشتەجێی ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى سام ده‌رمۆ، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاشوورييه‌كان له‌پێناو دادوه‌ريدا كرد.

لە دیدارەکەدا ، شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادیی لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پيکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP