هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کەم کردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامی (١٠٠ مەتری) بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر ئەم شەقامە لە کاتژمێر ٦ ـی بەیانی تا ٩ ـی بەیانی لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگە و زانکۆ و قوتابخانەکان، لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کەم کردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامی (١٠٠ مەتری) بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر ئەم شەقامە.
ئاماژە بەوەشدراوە، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە کاتژمێر ٦ ـی بەیانی تا ٩ ـی بەیانی لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگە و زانکۆ و قوتابخانەکان، لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
باس لەوەشكراوە، داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندی ئەم بڕیارە بن.