هەرێم نیوز
ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی بڕیار لەسەر دۆسییەی کوژرانی مێردمنداڵێک درا کە ساڵی رابردو بە دەستڕێژی ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆ کوژرا و بەپێی بڕیارەکەی دادگا، تاوانبار بە سزای بەندکردنی هەتاهەتایی سزادراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی دو دۆسییەی کوشتن لەلایەن دو کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆوە بڕیاری لەسەردراوە، یەکەمیان سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بۆ کارمەندێکی کۆماندۆ لەسەر کوژرانی مێردمنداڵێک بەناوی شا ڕەوەندە بابا عەلی کە ساڵی 2024 لە گەڕەکی ڕاپەڕین کوژرا.
دۆسییەی دوەمیش پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر کارمەندێکی دیکەی کۆماندۆ بە تۆمەتی کوشتنی ئاری چایچی بەهەمان شێوە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی.