هەرێم نیوز
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، لەسەر میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانیان بە دامەزراوەکانی حکوومەت گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکوومەتی سوریا گەیشتوونەتە 'ڕیککەوتنی سەرەتایی' دەربارەی میکانیزمی تیکەڵکردنی هێزەکانیان بەوەزارەتی بەرگریی سووریا و ناوخۆ، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا لە دیمەشق بەردەوامە.
مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شهرع لە 10ی3ی ئهمساڵدا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبو، دیارترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەری کوردی بو بە دامەزراوە نیشتمانییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ، بەڵام جیاوازی ڕوانگەی نێوان هەردولا ڕێگر بو لە پێشکەوتن لە جێبەجێکردنیدا.
پێشتر عەبدی له وتارێكدا باسی لهوهكردبو، فەرماندەییەکەی بڕیاری داوە شاندێک ڕەوانەی دیمەشق بکات بۆ پێشخستنی هەنگاوە کردارییەکانی یەکخستنی هێزی ئاسمانی سوریای دیموكرات لەگەڵ سوپای نیشتمانی داهاتوی سوریا، "لە ڕۆژانی داهاتودا شاندەکەمان سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری کۆدەبێتەوە و دەست بە پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی ههسهده لهگهڵ سوپای سوریا دەکات".
بەڵام بۆچوونی جیاوازی هەردوو لایەن سەبارەت بە میكانیزمی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، بووە هۆی پەككەوتنی.