دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هەڵەبجە: دەستگیرا بەسەر 12 ماتۆڕسکیل و دوو کەسیش دەستگیر کران

هەرێم نیوز

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا دوو کەس دەستگیربکرێن بە تۆمەتی دزینی 12 دوازدە ماتۆڕسکیل جۆری دووتایە و سێ تایە لەناوشاری هەڵەبجەو دەورووبەری.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەڵەبجە، تیادی هاتووە: دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناوشاری هەڵەبجە و دەورووبەری دزراوە.

باسی لەوەشکردووە: دەست بەجێ لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕێگەی مەفرەزەکانیانەوە توانرا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. س. ح) تەمەن 16 ساڵ و (ی. ل. ن) تەمەن 21 ساڵ دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بە بڕیاری دادوەر دەستگیر بکرێت.

تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی مادەی 446ی یاسای سزادانی عێراق ڕاگیراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP