دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژنامەنوسێک؛ واشنتۆن لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا حەوت بۆ هەشت پۆستی باڵا یەكلادەكاتەوە

هەرێم نیوز

رۆژنامەنوسێک زانیاری هەستیار لەبارەی داهاتووی عێراقەوە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، واشنتۆن لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا حەوت بۆ هەشت پۆستی باڵا یەكلادەكاتەوە بەرپرسانی عێراقی ئاگادار كردووەتەوەو رێگە بەدەستوەردان نادات

رۆژنامەنوس نەسیر العوام، رایگەیاند: واشنتۆن بەرپرسانی عێراق ئاگادار كردووەتەوە دوای هەڵبژاردن نزیكى حەوت بۆ هەشت پۆستى باڵا نەبنەوە لە عێراق.

ئەو رۆژنامەسە كە هاوكات پێشكەشەكارە لە كەناڵی "سامرا‌ء" لەزاری یەكێك لە سەركردە دیارەكانی پرۆسەی سیاسیەوە كە سەربە (هەڵۆكان) وەسفیدەكات، ئاشكرایكردووە: واشنتۆن هەندێك لە سەركردەكانی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە، ئەوانەی خواستیان هەیە مامەڵەی لەگەڵ بكەن، كورد و سوننەو شیعە، بەوەی نزیك نەبنەوە لە حەوت بۆ هەشت پۆستی گرنگ لە حكومەتی داهاتوودا، تەنها لە نێوان ئەمریكاو عێراق یەكلایی دەكرێنەوەو كەسى تر دەستوەردانی تیادا ناكات، ئەوانیش بريتن لە: سەرۆكی كۆمار، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و نەوت و دارایی و بانكی ناوەندیی.

ئاماژەی بەوەذاوە، ئەمریكا وەك چاودێری پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەڵێت، رێگەنادەم هیچ لایەنێكی دەرەكی دەستوردانی تیادا بكات.

لەزاری ئەو بەرپرسە عێراقیەوە ئەوەشی وتووە: رەنگە بەرەو یەكلاكردنەوەی دۆسییەی بەرپرسە گەندەڵەكانیش هەنگاوبنێنین، واشنتۆن لەڕێی مارك ساڤایاوە، پێیان بڵێت: وەك چۆن ئێوە رێژەی لە 20% پرۆژەكان بۆخۆتان دەبەن، 20%ی ئەوەی هەتانە بیبەن و ئەوەی تری رادەست بكەن و بڕۆن بەڕێی خۆتانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP