دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

دابەشکردنی نەوتە ١٠٠ لیترییەکەی بەغدا لە سلێمانی دەست پێ دەکات

هەرێم نیوز

دوابەدوای بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی نزیکەی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، دوای هەولێر و دهۆک، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت شاری سلێمانیش دەگرێتەوە.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، نەوتەکەی بەغدا گەیشتووەتە پارێزگاکە و بڕیارە سبەی یەکشەممە (١ی شوباتی ٢٠٢٦) لە سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەتا لە بنکەی یەکەمەوە نەوتەکە دەدرێتە هاووڵاتیان.

بەپێی بڕیارەکە، بۆ هەر خێزانێک بڕی ١٠٠ لیتر نەوت دیاری کراوە و بە نرخی ٣١ هەزار دینار دەبێت. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پشکی پارێزگای سلێمانی لەو بڕە نەوتەی نێردراوە، ٢٠ ملیۆن لیترە.

پێشتریش ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرای کردبوو کە پشکی هەولێر و سۆران ١٨ ملیۆن لیترە و دابەشکردنی دەستی پێکردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە دابەشکردنەکە لە بەنزینخانەکان و لە ڕێگەی "کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی" دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ڕێکوپێکی بەڕێوە بچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP