هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە قوتابیان دەتوانن لە ئێستاوە ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی 5ـی 2026، وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، کە پڕۆسەی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەستی پێکردووە و قوتابیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) نمرەکانیان ببینن. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم هەنگاوە بۆ خێراکردنی پڕۆسەی گەیاندنی ئەنجامەکانە بە قوتابیان و کەمکردنەوەی فشار لەسەر ناوەندەکانی خوێندن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەنجامەکان هەردوو قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی دەگرێتەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم.
https://www.e-parwarda.com/qrha