هەرێم نیوز
وتەبێژی بڕیارگەی ناوەندیی خاتم ئەلئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئەمریکا بە شکاندنی ئاگربەست هێرشیان کردووەتە سەر دوو نەوتکێش و چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون، و جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی وەڵامی توندیان داونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 8ـی 5ـی 2026، وتەبێژی بڕیارگەی خاتم ئەلئەنبیا ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئەمریکا نەوتکێشێکی ئێرانییان لە ناوچەی جاسەک و کەشتییەکی دیکەیان لە بەرانبەر بەندەری فۆجەیرەی ئیمارات کردووەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، فڕۆکەکانی ئەمریکا بە هاوکاریی هەندێک وڵاتی ناوچەکە، ناوچە مەدەنییەکانی بەندەری خەمیر، سیریک و دوورگەی قشمیان بۆردومان کردووە.
وتەبێژەکە ڕایگەیاند، کە هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستبەجێ وەک کردەوەیەکی بەرپەرچدەرەوە، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز و باشووری بەندەری چابەهار، و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون.
وتەبێژی بڕیارگەکە هۆشداری دا کە ئێران "بەبێ هیچ گومانێک و بە بەهێزی وەڵامی هەر جۆرە دەستدرێژییەک دەداتەوە."