دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگە حکومییەکاندا ڕاگەیاند، کە خۆی لە پێنج ڕۆژ پشوودا دەبینێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، لە ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦) تاوەکو ڕۆژی شەممە (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦) لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی کارووباری پێویستی هاووڵاتییان، لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامەزراوە ئەمنییەکاندا، دەوام بە شێوازی ئێشکگری (خەفەران) بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕوونی کردووەتەوە کە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی جەژن، ڕۆژی یەکشەممە (٣١ی ئایاری ٢٠٢٦) دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دەست پێ دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP