دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

میدیاکانی ئیسرائیل: هێرشەکەی سەر بەیرووت بە هەماهەنگیی ئیدارەی ترەمپ بووە و چارەنووسی فەرماندەکە نادیارە

هەرێم نیوز

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە هێرشە ئاسمانییەکەی سەر گەڕەکی زاحییە لە باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان، بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامدراوە و تا ئێستاش چارەنووسی ئەو فەرماندە باڵایەی کرابووە ئامانج، بە نادیاری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی 5ـی 2026، سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسرائیل وردەکاریی نوێیان لەبارەی هێرشەکەی سەر هێڵی باشووری بەیرووت بڵاوکردەوە:

ئامانجی هێرشەکە: کەناڵی ١٥ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی بۆردومانەکەی سەر گەڕەکی زاحییە، فەرماندەیەک بووە بە ناوی "عەلی حوسەینی".

ناسنامەی فەرماندەکە: هەرچەندە لە سەرەتادا وا ناسێندرا کە ناوبراو فەرماندەی یەکەی مووشەکیی حیزبوڵای لوبنانییە، بەڵام دواتر ڕوونکردنەوە درا کە ئەو بەرپرسی هێزی مووشەکییە لە فیرقەی "ئیمام حوسەین"، کە لیوایەکی چەکداریی سەر بە فەیلەقی قودسی ئێرانییە.

گومان لە سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنەکە: ئێزگەی سوپای ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە گومانێکی زۆر لە سەرکەوتنی پرۆسەی تیرۆرکردنی ئەو فەرماندە ئێرانییە دەکرێت، چونکە تا ئەم چرکەساتە چارەنووسی ناوبراو بە نادیاری ماوەتەوە.

هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن: لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشە ئاسمانییە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و ڕاوێژی چڕی نێوان تەلئەبیب و ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ جێبەجێ کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP