هەرێم نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند،، کە وێرانبوونی تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی کوێت بەهۆی هێرشی ئەوانەوە نەبووە، بەڵکوو لە ئەنجامی کێشەیەک بووە لە سیستەمی مووشەکیی پاتریۆتی ئەمریکیدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ـی ٦ـی ٢٠٢٦، میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هۆکاری پێشهاتەکەی فڕۆکەخانەی کوێت کردووە و ڕایگەیاندووە،، هێزی ئاسمانیی ئێران بە چەند جۆرێک هێرشی نەکردووەتە سەر ئەو ئامانجە.
وتەبێژی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە،، وێرانبوونی تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی کوێت بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە لە سیستەمی مووشەکیی پاتریۆتی ئەمریکی، کە دوای شکستهێنانی لە ڕێگریکردن لە مووشەکەکانی ئێران، بە هەڵە بەسەر تێرمیناڵەکەدا کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی وێرانبوونی.