دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق گرێبەستێکی 25 ساڵەی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی عجێل واژۆ کرد

هەرێم نیوز

بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گرێبەستێکی ٢٥ ساڵە بۆ پەرەپێدان و بەکارخستنی کێڵگەی نەوتی (عجێل) لە پارێزگای سەڵاحەدین واژۆ کرا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز.

ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، بە سەرپەرشتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدان و بەکارخستنی کێڵگەی نەوتی (عجێل) لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای (کیپت) بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، ماوەی ئەم گرێبەستە بۆ 25 ساڵە و ئامانجی سەرەکی لێی، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غازە لە کێڵگەکەدا بە شێوەیەکی سیستماتیک و قۆناغ بە قۆناغ.

وەزارەتی نەوت وردەکاریی زیاتری ئاشکرا کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەپێی پلانەکە، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا لە نزیکەی 135 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 300 ملیۆن پێ سێجا بەرز دەکرێتەوە. هەروەها لە کەرتی نەوتیشدا، ئاستی بەرهەمهێنان لە 30 هەزار بەرمیلەوە بۆ 40 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاد دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP