دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق لە ڕیزبەندی دەیەمین گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا

هەرێم نیوز

بەپێی نوێترین داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی وزەی ئەمریکا، قەبارەی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بە تۆمارکردنی هەناردەی ٤٦ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە هەفتەی ڕابردوودا، عێراق بووەتە دەیەمین گەورەترین دابینکەری نەوت بۆ ئەو وڵاتە.

ئەم ئامارە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە تەنیا ٣٨ هەزار بەرمیل بووە، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کردووە. 

ئەم گۆڕانکارییە و بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق، ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بەو گرژییە ئەمنییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ئەو ئاستەنگانەوە هەیە کە لەبەردەم هاتوچۆ و گواستنەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمزدا دروست بوون.

 هاوکات لە نوێترین پۆلێنکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کەنەدا بە هەناردەکردنی ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٩٢٦ هەزار بەرمیل لە پێشەنگی وڵاتانی هەناردەکار بۆ ئەمریکا دێت، پاشان ڤەنزوێلا بە ٥٩٩ هەزار، سعوودیە بە ٣٤٧ هەزار، مەکسیک بە ٢٩٧ هەزار و کۆڵۆمبیاش بە ٢٣٩ هەزار بەرمیل لە پلەکانی دووەم تا پێنجەمی گەورەترین دابینکەرانی نەوت بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا جێگیر بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP