دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ماوەی ١٢ ساڵدا زیاتر لە ٦٥ تریلیۆن دینار لە پشکی هەرێمی کوردستان وەک خەرجیی سیادی بڕدراوە

هەرێم نیوز

بەپێی ئامار و داتا داراییەکان، لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٥ تریلیۆن دینار لە پشکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی خەرجیی سیادیدا لە لایەن بەغداوە بڕدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی 11ـی 2026،فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند،  ئامارە داراییەکان دەریانخستووە کە کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک خەرجیی سیادی لە پشکی هەرێم بڕدراوە (کە ٦٥ تریلیۆن دینارە)، زۆر زیاترە لە تەواوی ئەو ٤١ تریلیۆن دینارەی کە لەو ماوەیەدا بۆ هەرێم نێردراوە.

هاوكات ئاماژە بەوەش کراوە، کە سەرەڕای بڕینی ئەو بڕە پارە بەرفراوانە، هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە هیچ سوودێکیان لەو خەرجییە سیادییانە و قەرزە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی فیدراڵ پێ نەگەیشتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP