دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 خولەک پێش ئێستا

ئاسایشی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی براکەی خۆی کوشتبوو دەستگیرکرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی براکەی خۆی کوشتبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی 11ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە، لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە گەڕەکی تەعجیلی نوێی سەر بە ناحیەی شەمامک ڕووداوێکی کوشتن ڕووی داوە، کە تێیدا کەسێک لەسەر ناکۆکیی کۆمەڵایەتی براکەی خۆی کوشتووە و بۆ ناو شاری هەولێر هەڵهاتووە.

هاوكات ڕاگەیەندراوە کە دوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزەکانی ئاسایش بەدواداچوونی وردیان دەست پێکردووە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانراوە تۆمەتبار بە ناوی (ص ، ش ، ص) دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP