لەشکرکێشی ژاپۆنییەکان بۆ سەر چین لە ماوەی ساڵانی 1930 و 1940دا، یەکێک لە دیاریکەرترین ساتەکانی مێژووی چینی مۆدێرنە،لە سەرهەڵدانی تەواوەتی جەنگی بەرخۆدانی چین دژی دەستدرێژی ژاپۆن لە ساڵی 1937، چین بەرگەی وێرانکاری و قوربانیدانی بێئەندازەی گرت. بەڵام بە شێوەیەکی پارادۆکسیکال، شەڕەکە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو بۆ چینیەكان. گواستنەوەی نەتەوەی چین بوو لە قۆناغێکی دابەشبووی لاوازەوە بۆ قۆناغێکی یەکگرتوویی و بەرخۆدان و دواجار گەنجبوونەوە. لە ژێر سەرکردایەتی پارتی کۆمۆنیستی چین ، گەلی چین هاودەنگییەکی بێ وێنەیان دروست کرد،تا سەرەتای سەدەی بیستەم چین رووبەرووی دەیان ساڵ لە پارچەپارچەبوونی ناوخۆیی و داگیركاری دەرەکی ببوو. "سەدەی زەلیلی" کە لە یەکەم جەنگی "ئەفیون"ەوە دەستی پێکردبوو (1839-1842)، چینی خستە ژێر پەیماننامەی ناچار و نایەکسان و دابەشكاری خاکەوە. شانشینی چینگ لە ساڵی 1911 داڕما، چین كەوتە ناو جەنگ و ناتەبایی سیاسی،لە لایەکی دیکەوە ژاپۆن وەک هێزێکی ئیمپراتۆری ناوچەیی سەریهەڵدا دوای سەرکەوتنەکانی لە یەکەمین جەنگی چین و ژاپۆن (1894-1895) و جەنگی ڕووسیا-ژاپۆن (1904-1905). دوای ڕووداوی موکدن لە ساڵی 1931، ژاپۆن مانچوریای داگیرکرد و ویستە فراوانخوازەکانی بۆ زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتی ئاسیا،بەم شێوەیە کاتێک ژاپۆن لە تەمموزی ساڵی 1937دا لەشکرکێشییەکی تەواوەتی دەستپێکرد و بە ڕووداوی پردی مارکۆ پۆلۆ لە نزیک پەکین دەستی پێکرد، چین لە ڕووی سەربازییەوە لاواز بوو، لە ڕووی سیاسییەوە دابەش بوو و لە ڕووی ئابوورییەوە گەشەنەکردووبوو. ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتێکی وەها پێشکەوتوو و شەڕانگێز ئالنگارییەكی قورس بوو،لەشکرکێشی ژاپۆنەکان بە خێرایییەکی وێرانکەرەوە دەستی پێکرد. لە ماوەی چەند مانگێکدا هێزەکانی ژاپۆن شارە گەورەکانیان گرت، لەوانە شەنگەهای و نانجینگ - پایتەختی ئەوكاتی چین. داگیرکردنی نانجینگ بە کۆمەڵکوژی بەناوبانگی نانجینگ (1937- 1938) گەیشتە لوتکە، کە تێیدا زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی مەدەنی و دیلی جەنگ کوژران و دەیان هەزار ژنیش دەستدرێژییان کرایە سەرسەرەڕای لاوازی سەربازی، چین خۆی ڕادەست نەکرد. بەڵکو شەڕەکە بۆ ماوەی هەشت ساڵ درێژەی کێشا و بوو بە خەباتێکی درێژخایەن. حکومەتی کوومیتانگ بە سەرۆکایەتی "چیانگ کای شێک" قورسایی شەڕە ئاساییەکانی لە ئەستۆ گرت، لە کاتێکدا پارتی کۆمۆنیستی چین سەرنجی لەسەر شەڕی گەریلا بوو لە لادێکان. سوپای ڕێگای هەشتەمی پارتی كۆمۆنیست دامەزراند شەڕەکە دەرفەتێکی گرنگی بۆ پارتی كۆمۆنیستی چین ڕەخساند کە کاریگەرییەکانی خۆی فراوانتر بکات. هەرچەندە کوومیتانگ و پارتی كۆمۆنیست "بەرەیەکی یەکگرتوو"ی کاتییان لە دژی ژاپۆن پێکهێنا، بەڵام گرژییەکان لە نێوان ئەو دووانەدا بەردەوام بوو. سەرەڕای ئەوەش، جەختکردنەوەی پارتی كۆمۆنیست لەسەر کۆکردنەوەی جەماوەر، چاکسازی لە زەویدا لە ناوچە ئازادکراوەکان و پشتبەستن بە تاکتیکی گەریلا ڕێگەی پێدا شەرعیەت لە نێو دانیشتوانی گوندەکاندا بەدەستبهێنێت،لە ڕوانگەیەکی مێژووییەوە، ستراتیژیەتی پارتی كۆمۆنیست لە کاتی جەنگدا نوێنەرایەتی داهێنانێکی دەکرد لە بیرکردنەوەی سیاسی و سەربازی چیندا. تیۆری “جەنگی گەل”ی ماو زێتۆنگ جەختی لەسەر خەباتی درێژخایەن و تاکتیکی نەرم و نیان و کۆکردنەوەی جووتیاران وەک بڕبڕەی پشتی بەرخۆدانی نەتەوەیی دەکردەوە. ئەم ڕێبازە نەک هەر بەشدارییەکی بەرچاوی لە خەباتی دژە ژاپۆنەکاندا کرد بەڵکو بناغەکانی سەرکەوتنی کۆتایی پارتی كۆمۆنیستی لە شەڕی ناوخۆی چین دانا.
شەڕەکە کۆمەڵگای چینی بە چەندین ڕێگەی سەرەکی گۆڕی
بۆ یه که مجار له مێژووی چینی نوێدا، گرووپه کۆمه ڵایه تییه جۆراوجۆره کان- کۆڵبه ڕان، کرێکاران، ڕۆشنبیران له خه باتی هاوبه شدا یەکگرتوو بوون،دڕندەییەکانی ژاپۆن وەک کۆمەڵکوژی نانجینگ و بۆردومانەکانی چۆنگچینگ، یادەوەرییەکی بەکۆمەڵی قوربانیدانی چاند کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە داڕشتنی ناسیۆنالیزمی چینی،شەڕەکە وەک کاتالیستێک بۆهۆی یەكخستن و هۆشیاری نەتەوەیی و پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی چین لە جیهاندا
شەڕی خۆڕاگری چین دژی ژاپۆن بەشێک بوو لە خەباتی جیهانی جەنگی جیهانی دووەم. چین یەکەم وڵات بوو کە بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی فاشیستی لە ئاسیا، بێت لە ساڵی 1931 لەگەڵ بەرگری لە مانچوریا-بەردەوامیی چین بووە هۆی ئەوەی لە نێو زلهێزەکانی هاوپەیمانان دانپێدانانی پێبکرێت. لە ساڵی 1943 چین خرایە نێو “چوار گەورە” (شانبەشانی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت و بەریتانیا) و لە ساڵی 1945 بوو بە ئەندامی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەش پێگەی نێودەوڵەتی چینی بەرزکردەوە و کۆتایی بە سەردەمی پەیماننامە نایەکسانەکان هێنا و سەروەری تەواوی خاكی چینی گەڕاندەوە،شکستی ژاپۆن لە ساڵی 1945دا ڕزگاربوونێکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا بەڵام دەرئەنجامە قووڵەکانیشی بەدوای خۆیدا هێنا. بۆ چین سەرکەوتنەکە چەندین ڕەهەندی هەبوو،یەکپارچەیی خاکی چین و کۆتایی بە داگیرکاری دەرەکی هێنا،یەکگرتوویی نەتەوەیی بەهێزتر کرد و شەرعیەتی پارتی كۆمۆنیستى چەسپاند،پارتی كۆمۆنیست توانی بەهێز و پێگەی خۆی دەرکەوت لە کۆتاییدا کۆماری گەلی چین لە ساڵی 1949 دابمەزرێنێت،میراتی شەڕی بەرخۆدان وەک ناوەندی ناسنامەی هاوچەرخی چینی دەمێنێتەوە. نەک تەنها وەک سەرکەوتنێکی سەربازی بەڵکو وەک سەرکەوتنێکی ئەخلاقی یەکگرتوویی و خۆڕاگری،یادەوەری دەستدرێژی دەرەکی پابەندبوونی چین بە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەوە بەهێزتر كرد، هەڵوێستەکانی سیاسەتی دەرەوەی چین رەنگدەداتەوە،بەرخۆدانی چینیەكان وەک هەنگاوێکی گرینگ کە وانە مێژووییە فراوانەکەی گەنجبوونەوەی چین سەیر دەکرێت، کە "سەدەی زەلیلبوون" بە "خەونی چینی" سەدەی بیست و یەکەمەوە دەبەستێتەوە.