دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕۆژه سه‌خت و شه‌وه زه‌نگه بێ ئومێده‌كاندا ، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی و ئومێد و مه‌شخه‌ڵی ڕووناكی بووه بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد ، نه‌ك ته‌نیا به‌شێكی دیاریكراو ، ده‌ستكه‌وت و مێژووه پڕ سه‌روه‌ری و شانازییه‌كان له‌و سه‌رده‌مانه‌وه ده‌ستیپێكرد ، گه‌لی كورد بووه خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه‌ی دیكه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا ، بۆیه پارتی ئه‌و هێزه كاریگه‌ره‌یه كه هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر بستێك خاكی كوردستان و مافێكی گه‌لی كورد نه‌كردووه ، هه‌رده‌م له سه‌نگه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه و خاكی داگیركراو و زه‌وتكراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه ، له دوێنی و ئه‌مڕۆشدا ناحه‌زان و دوژمنان هه‌وڵیانداوه پێگه‌ی پارتی لاواز بكه‌ن و خۆیان شوێنی بگرنه‌وه له ناوچه‌كه‌دا ، بۆیه جۆرها پیلانگێری و كۆسپ و ئاسته‌نگیان دروستكرد ، به‌ڵام پارتی رۆژ به‌رۆژ كۆڵی نه‌دا و ئاڵنگاریی وقه‌یران وگه‌له‌كۆمه‌كی و په‌ڵاماردان و گه‌مارۆكان به‌هێزتریان كرد
بۆیه، لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ئاراوه ، كام هێز توانیوێتی وه‌ك پارتی بێت و شوێنی پڕ بكاته‌وه و كام لایه‌ن قوربانی به هه‌موو مافه‌كانی خۆی داوه له پێناو به‌رگریكردن له خاك و نیشتیمانێك خوێن و گیانی بۆ به‌خشیووه و ئازادی و متمانه و ئاوه‌دانی و شكۆمه‌ندی بۆ گه‌له‌كه‌ی تۆمار كردووه ، ئه‌وانه‌شی به‌رده‌وام خیانه‌ت له پارتی و كوردستان ده‌كه‌ن باش ده‌زانن پارتی هه‌ر به‌هێزتر ده‌بێت و چۆك دانانێت بۆ هیچ دوژمن و نه‌یارێك ، بۆیه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر هوشیار و به‌ئاگایه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له ڕێگه‌ی دژایه‌تیكردنی پارتی پارێزه‌ری كوردوكوردستان ده‌یانه‌وێت بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و حزبی خه‌ڵكی چه‌واشه‌بكه‌ن وله‌م لاشه‌وه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌بار ببه‌ن
پارتی خاوه‌ن رابردوو ومێژووییه‌كی پڕسه‌روه‌ری وشانازییه له نێو بیروهزری هه‌ر كورێكی به‌شه‌ره‌ف وخاوه‌ن ویژدان كه پارتی چ هه‌ڵوێستی له رۆژه سه‌خته‌كان هه‌بووه و چ ئه‌نجامداوه بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی وسه‌ربه‌ستی و شكۆمه‌ندی ، هه‌ر له سه‌رده‌می خه‌بات چه‌كداری تا ئێستای خه‌باتی شارستانی و دیموكراسی ، ئه‌وه‌ی هه‌میشه له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان هه‌ڵنه‌هاتووه و به‌رگه‌ی سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه‌كان و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌دری و ماڵوێرانی گرتووه و هه‌میشه له پاڵ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها پارتی بووه
ئه‌وانه‌ی له خه‌یاڵ و وه‌هم دایه ، پێیان وایه ده‌توانن وه‌ك پارتی بن و ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوو و خاوه‌نی خه‌باتی زیاتر له یه‌ك سه‌ده بن ، ڕووبه‌ڕووی ده‌یان داگیركه‌ران ونه‌یارانی كوردستان ببه‌نه‌وه و به‌هه‌زاران قوربانی ببه‌خشن و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان خۆش بوێت ، له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی هه‌ڵنه‌یه‌ن ، به‌ڵام خۆشیان باش ده‌زانن ، پارتی جێگره‌وه‌ی نییه و هه‌ر پارتییه پارێزه‌ری خاك و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه له ئێستا و رابردوو به‌خوێنی هه‌زاران پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ی ئه‌م كوردستانه به‌دیهاتوون ،بۆیه باشترین بژارده ئه‌وه‌یه پشتیوانی پارتی و حكوومه‌تی كوردستان بن و ڕووبه‌ڕووی نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه وپارتی ئاڵاهه‌ڵگری كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان ببنه‌وه