دواین هەواڵ

ئەمریکا و کورد و سوریا

‌د.سەردار عەزیز

10 کاتژمێر پێش ئێستا


دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئیدارەی ترەمپ جویل ڕەیبوێرنی Joel Rayburn کشاندوەتەوە لە دانانی بۆ پۆستی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک. کاتێک هەواڵی دانانی ڕەیبوێرن هاتەوە ناوەوە، وەها لێکدرایەوە کە بۆ پێگەی کورد باشە لە سوریا، چونکە ئەو وەها ناسراوە کە دۆستی کوردە.

یەکێک لە هۆکارەکانی کشانەوەکە گوایە لە سەردەمی ئیدارەی پێشودا ڕاستی ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکای لە سوریا لە حکومەت شاردوەتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٠ جەیمس جێفری چاوپێکەوتنێک لە گەڵ ماڵپەڕی دیفێنس وەن-دا ئەنجام دەدات، لەو دیدارەدا دان بەوەدا دەنێت کە هەمیشە ژمارەی ڕاستەقینەی سەربازەکانیان لە حکومەت دەشاردەوە.
جێفری خۆی لە خەتی پەنتاگۆن نیە، بەڵکو لە قوتابخانەی تەقلیدی دیپلۆماسییەوە دێت کە دەوڵەت بە یەکەی نەگۆڕی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەزانێت. لەم ڕوانگەیەوە جێفری هەرگیز دۆستی کورد نەبوە، بەڵکو زیاتر دۆستی دەوڵەتی تورکییە، بە تایبەتی کە ئێران بە مەترسی سەرەکی ناوچەکە دەزانێت.

جێفری کەسێکی زۆر لوتبەرزە. جارێک لە نزیکیەوە بووم لە جێگایەک، مامەڵەی زۆر ناخۆشە.

ڕەیبوێرن لە قوتابخانەی سەربازی-مێژونوسە، هەمیشە پەنتاگۆن لە کوردەوە زیاتر نزیکترە بە بەراورد بە وەزارەتی دەرەوە. ئامانجی پەنتاگۆن بردنەوەی شەڕە. ئامانجی وەزارەتی دەرەوە هاوسەنگی هێز و بەرژەوەندی دەوڵەتە.

ئایا کشانەوەی ڕەیبوێرن پەیوەندی هەیە بە لۆبی وڵاتانی کەنداو و تورکیاوە، بەوەی ڕەنگە پشتیوانی کورد بێت لە بەرامبەر ئەحمەد شەرعدا، هیچ باسێکی وەها نیە، بەڵام بە دیفاکتۆ بۆ ئەوان باشە. 
جارێ نازانرێت ترەمپ کەسێکی تر بۆ پۆستەکە دیاری دەکات یان ڕێگایەکی ترە دەگرێتە بەر.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP