دواین هەواڵ

پرسی كورد لە ئێران سەرپۆش نیە!

‌شوان سدیق

05/10/2022

پرسی كورد لە ڕۆژهەڵات، نابێ كورتبكرێتەوە لە كۆمەڵێ دروشمی چەپی رادیكاڵی كە ئەمڕۆ لە جیهاندا پاشەكشەی كردوە!

ئەو پشتیوانیەی شەقامی ڕۆژئاوا هەمان پشتیوانیە بۆ پرسی ژنان لە ئەفغانستان و پاكستان.

كاتێ ژنانی سعوودیە ڕێگایان پێدرا شۆفێری بكەن، بۆ ڕۆژئاواییەكان، ڕۆژەڤێكی گرنگ بوو ئەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتیشی دەكەن ئەمڕۆ بەلای منەوە ڕووداوێكی گەورە نییە چونكە پرسی ئێمە زۆر گەورە ترە!

ڕاستە، بۆ كوردیش ئەم پشتوانیە گرنگە ئەمە تەنیا بەشێكە ئەگینا دۆزی كورد لە ئێران لە سەرپۆش و پرسی ژنان گەورەترە.

لە توركیا ژنان ئازادن، كەچی ژنانێكی زۆریش گۆشەگیری سیاسی دەكرێن، جەرگی دایكانێكی سەرپۆش بەسەر و بێ سەرپۆش دەسوتێنرێت!

جیهان ئەمڕو دژی كۆماری ئیسلامیە بەڵام مامەڵەیشی لەگەڵ دەكەن، سەوداوسەرو دانوستانیشی لەگەڵ دەكەن.

كورد پرسیاری كردوە ئایا پشتیوانی ڕۆژئاوای هەیە؟ لۆبی كوردی ڕۆژهەڵات لەدەرەوە لەچی ئاستێكدایە؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە گرنگن!
خۆپیشاندان دژی كۆماری ئیسلامی وڵاتانی ڕۆژئاوایگرتۆتەوە.

حزبە كوردییەكان و فارسە دیموكرات و لیبڕاڵەكان بەجیاو لایەنی دیكەی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی بەجیا.

لە ئیتاڵیا موجاهیدینی خەڵق بەجیا خۆپیشاندانیان كرد، ئاڵاو دروشمی تایبەت بەخۆیان هەڵدا لەگەڵ وێنەی مریەم و مەسعوود رەجەوی ڕێبەریان. دژی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی هوتافیان كێشا!

 داهاتووی ئێران بەپێی لێكدانەوەكان، لە ئەگەری كەوتنی ئاخوندەكان، ئەم وڵاتە بەهۆی خوگرافیا گەورەكەی و زۆری دانیشتوان ٨٤ ملیۆن، و فرە نەتەوەو مەزهەبەوە ڕووبەڕووی بارودۆخێكی دژوار دەبێتەوە.

هەرچەندە، ناڕەزاییەكان خۆڕسكن و ڕێكخراونین، بەڵام هێشتا ئاسۆی ئەم ناڕەزایانە ڕوون نییە..

لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخە دوورنییە ڕژێمی ئێران هەڵمەتی سەركوت و دەستگیركردنی زیاتر دەست پێبكات..

وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەر ئاستی كۆمەڵگە ناڕەزایی دەردەبڕن، مەهسا ئەمینی وەكو كچێكی تیرۆركراو لەسەر سەرپۆش و لەچك تووندوتیژی بەرامبەر كراوە ئەمە سەرنجی شەقامی ڕۆژئاوای ڕاكێشت و هاوسۆزی دەردەبڕن..

بەڵام لە سەر ئاستی دەوڵەتەكاندا هێشتا وەكو پێویست كاردانەوەیان دژی ئێران نیشان نەداوە.

 تەنیا قسەو باسەكانیان لەگەڵ ڕژێمی ئێران، باسی ڕێكەوتنیانە لەسەر ڕاگرتنی چالاكیە ئەتۆمیەكانی تەهران!!

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP