دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 27/09/2021

نەخۆشی ئەندامەکانی ناوەوەی لەش پەیوەندی چییە بە ئازاری لای چەپی بەشی خوارەوەی پشت ؟

 ئازاری لای چەپی بەشی خوارەوەی پشت هەندێ جار بەهۆکاری ئەندامەکانی ناوەوەی لەش ڕودەدات ، لێرەدا هەندێک لەو حاڵەتانە باس دەکەین کە بەسەر ئەندامە ناوەکییەکاندا دێت و هۆکارە بۆ ئازاری لای چەپی بەشی خوارەوەی پشت :- - بەردی گورچیلە (Kidney stone) :

- ئازاری لای چەپی بەشی خوارەوەی پشت ڕودەدات کاتێک بەرد بجوڵێت لەناو گورچیلەی چەپدا ، یان کاتێک کە بەردەکە لە ناو ئەو بۆریەدا بجوڵێت کە گورچیلەکان دەگەیەنێت بە میزڵدان بەم بۆریە دەڵێن (Ureters). سەرەڕای ئازاری بەشی خوارەوەی پشت لەم حاڵەتەدا چەند نیشانەیەکی دیکەش دەردەکەون وەک ، بوونی ئازار لەکاتی میزکردن ، قورس میزکردن لەگەڵ ئەوەی ئارەزوی میزکردنت زیاد دەبێت ، بوونی خوێن لە ناو میز ، هێڵنجدان و ڕشانەوە.

- هەوکردنی گوورچیلە :- هەوکردنی گورچیلەی چەپ دەبێتە هۆی ئازارێکی بێزارکەر و تووند لەلای چەپی بەشی خوارەوەی پشت ، ئەم هەوکردنە بەزۆری سەرەتا دەستپێدەکات لە ڕێڕەوی میزەڕۆ و میزڵداندا کە دواتر هەوکردن و التهاباتەکە بڵاودەبێتەوە بۆ گورچیلەکان ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و هەوکردنی جێگەیی لە گورچیلەکاندا ، لەگەڵ ئەمەشدا لەم حاڵەتەدا چەند نیشانەیەکی دیکە دەردەکەون وەک ، تـــا ، هێڵنجدان و ڕشانەوە ، بوونی ئازاری میزکردن وەک ئەوەی دەرزی پێدا بچێت ، ئازارەکە بەزۆری هەستی پێدەکرێت لە بڕبڕەکانی خوارەوە لە سەرووی سمت .

- هەندێ نەخۆشی ژنانە (Gynecological):- حاڵەتەکانی fibroids و endometriosis دوو حاڵەتی باون لە ئافرەتاندا کە هۆکارن بۆ ئازاری لای چەپی بەشی خوارەوەی پشت لە حاڵەتی endometriosis ئازارەکە پچڕ پچڕە و تیژە بەشێوەیەک وەک ئەوەی بە خەنجەر برینداری بکەن ، وە ئەم حاڵەتە هۆکارەکەی زیاد گەشەکردنی شانەکانی منداڵدانە بۆ دەرەوەی منداڵدان وە چەند نیشانەیەکی دیکە ڕودەدات لەوانە :

ئازاری سک و شەکەتی و ماندوویی و بوونی ئازاری تووند لەماوەی سوڕی مانگانە , وە لەحاڵەتی fibroids دروستبونی بارستاییەکە لەسەر منداڵدان کە دەبێتە هۆی بوونی ئازار لە لای چەپی بەشی خوارەوەی پشت هەروەها زوو زوو میزکردن و ناڕێکی سوڕی مانگانە.

- هەوکردنی پەنکریاس : لەکاتی هەوکردنی پەنکریاس ئازار دروستدەبێت لەبەشی سەرەوەی سک دواتر بڵاودەبێتەوە بۆ لای چەپی بەشی خوارەوەی پشت.

- دووگیانی : ئازاری پشت لەماوەی دوگیانی ئەگەری دروستبونی هەیە لەهەردوو لای لەشدا بەتایبەت لەماوەی گەشەکردنی کۆرپەلە.

- هەوکردنی کۆڵۆن : هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئازاری بەشی خوارەوەی پشت هەروەها هۆکارە بۆ دروستبونی کێشەی هەرس و سکچوون و ئازاری کۆم..هتد..  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP