سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
26/05/2022
كه‌م ئاوی، هه‌ڕه‌شه جدییه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق
هەرێم نیوز
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌خێرایی به‌نداوی گه‌وره دروست نه‌كات، له داهاتودا به خراپترین شێوه روبه‌روی قه‌یرانی كه‌مئاوی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه هۆشدارییه‌كه له‌لایه‌ن چاودێرانی دۆخه‌كه‌وه ده‌درێت به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدا.
بەگوێرەی ئامارەكانی حكومەتی هەرێم 5 هەزارو 174 كانیاوی سروشتی لە كوردستاندا هه‌ن، له كابینه‌ی نۆشدا بڕیاری دروستكردنی 40 بەنداوی بچوك دراوه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو، ئه‌و رێكاره‌ش یه‌كێكی تره له پلانانه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئاو له هه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ و ساڵانی ئایینده گیراوه‌ته‌به‌ر.
جگه له توركیا، كه ژماره‌یه‌ك به‌نداوی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌ردو روباری دیجله و فورات دروستكردوه‌و به‌وه‌ش ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارو عێراقی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ئێرانیش زنجیره‌یه‌ك به‌نداوی گه‌وره‌ی دروستكردوه، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئێران له ساڵی 2003 وه حه‌وت به‌نداوی گه‌وره‌ی دروستكردوه، یه‌كێك له‌و به‌نداوانه، به‌نداوی كۆڵەسه‌یه له شاری سه‌رده‌شت كه رێژه‌ی 60% روبای زێی بچوک كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر روباری سیروان-یش به‌نداوێكی دروستكردوه كه له توانایدایه 80% ئاوی روباری سیروان كه‌م بكاته‌وه؛ به‌وه‌ش به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان روبه‌روی گرفتی گه‌وره ده‌كاته‌وه.
ڕیتمی بارانباران له هه‌رێمی كوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه، ئه‌و بارانه‌ی پێشتر به مانگێك ده‌باری، ئێستا به دو ڕۆژ ده‌بارێت، ئه‌مه‌ش لافاو دروست ده‌كات و له بری قازانج، زیانی ده‌بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ئاوی سه‌رزه‌وی هه‌رێم تا ئاستی 60% كه‌م ده‌بێته‌وه، "ده‌بێت بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێكی دروستبونی لافاوی گه‌وره و وشكونێكی تۆقێنه‌ر ئاماده‌بین." ئه‌مه هۆشداری سەرچاوەکانی ئاوه لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
له مساڵدا بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 50% كه‌میكردوه، ئاوی نوێبونه‌وه‌ی زێ و روباره‌كان له سه‌روی 20 ملیار مه‌تر سێجا بۆ 6 ملیار مه‌تر سێجا دابه‌زیوه.
به نمونه؛ ڕوباری سیروان كه‌مكردنه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 700 ملیۆن سێجا، خابوریش كه‌متره له نیو ملیار، زێی گه‌وره‌ش له دو ملیار و نیو زیاتره له كاتێكدا ئه‌م زێیه شاده‌ماری ئاوی هه‌رێمی كوردستانه.
ئاوی ژێر زه‌ویش له سنوری هه‌ولێر 100 مه‌تر كه‌میكردوه، له هه‌ورامان و شاره‌زوریش 10 مه‌تر.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌مساڵدا، نیوەی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان مەترسی کەمئاوییان لەسەرە.
هه‌مو ئه‌م داتا‌و ژمارانه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه چه‌سپێنراوه‌و بوه به واقیع، وه‌ك مه‌ترسیداریش ده‌درێته قه‌ڵه‌م و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت روبه‌ڕویان ببێته‌وه.
پشتبه‌ست به داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و ئه‌و داتایانه‌ی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌یه، رێژه‌ی گه‌وره‌ی بارانبارین له‌مساڵدا 50% كه‌میكردوه.
رێژه‌ی بارانبارین له هه‌رێم به‌سه‌ر سێ زۆندا دابه‌شكراوه، ڕێژە‌ی كه‌مكردنه‌كه له دو زۆندا 50% تا 20%ه، زۆنی سێیه‌میش كه بچوكترین زۆنه له هه‌رێمی كوردستان، بارانبارین تیایدا كه‌مترین بوه.
به‌پێی داتاكان، به‌راورد به تێكڕای بارانبارین ساڵانی ڕابوردو، ته‌نها له چوار شوێنی هه‌رێمی كوردستان باشترین ڕێژە‌ی باران باریوه، کە ئەوانیش بریتین لە هه‌ردو ناوچه‌ی (مه‌یدان و به‌مۆ له گه‌رمیان، كانی ماسی له دهۆك، ڕواندز و پیرمام له هه‌ولێر، ماوه‌ت له سلێمانی).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زۆرترینی بارانی ئه‌مساڵ له‌و چوار شوێنه باریوه، كه‌چی هێشتا ڕێژە‌ی ئاسایی بارانبارین تێیاندا 20% کەمیکردوە.
د. کاروان سەباح حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: "له‌مساڵدا له شه‌ش مانگی بودجه‌ی ئاوی كه له مانگی 10 تا مانگی 4ـه، ئه‌و ڕێژە ئاوه نوێبوه‌وه‌ی كه هه‌مانه، نه‌گه‌یشتوه‌ته 6 ملیار مه‌تر سێجای ئاو، له كاتێكدا له ساڵانی ئاسایی ئه‌و ڕێژە‌یه له سه‌روی 20 ملیارەوە بوه."
باسی له‌وه‌شكردوه، "ڕێژە‌ی ئاوی نوێبوه‌وه زۆر كه‌م و مه‌ترسیداره، كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێی حاڵه‌تی ئاسایی ئاوی نوێبوه‌وه له شه‌ش مانگی وه‌رزی بودجه‌ی ئاوی ئه‌مساڵ و به‌و شێوه‌یه‌ش نزیكه‌ی 70%ـی ئاوی نوێبوه‌وه‌مان له هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستداوه."
دەربارەی پلانەکانی حکومەت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ژماره‌و داتا مه‌ترسییه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، د.كاروان وتویه‌تی، پلان ئه‌وه‌یه به‌كارهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی كه‌مبكرێته‌وه، چونكه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاوی ژێرزه‌وی خودی ده‌رهێنانی ئاوی ژێرزه‌وییه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ناتوانرێت، زیانه‌كانی گۆڕانی ئاو و هه‌وا بكه‌ینه سفر بكرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی ته‌واو جیهانی و سروشتییه، به‌ڵام ده‌كرێت كار بكرێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به جدی كار له‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌وی و پاراوكردنه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی ده‌كات، كه چل ساڵه ئه‌و ئاوه به‌كارده‌هێنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێك پرۆپۆزه‌لی هه‌یه و هه‌ندێك پسپۆڕی بیانیش هاوكارن له‌گه‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت جارێكی تر ئاوی ژێرزه‌وی ببووژێنرێته‌وه و پاراو بكرێته‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و پلانانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌نای بۆ ده‌بات، خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ ئه‌و وشكییه‌ی به‌رۆكی ناوچه‌كانی گرتوه، له‌ناو ئه‌و پلانه‌شدا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و ئاوه‌ی به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌درێت كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌روبومی كشتوكاڵی وه‌ك خۆی بمێنێت.
سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئاوی به‌كارهێنراو، پلانێكی تری حكومه‌ته كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاژانسی جایكا خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن و له ده‌ستپێكی كاركردنیشدا ئاوی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر جارێكی تر پاك ده‌كرێته‌وه‌و به كارده‌هێنرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ژماره مه‌ترسیداره‌كان، ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره له هه‌رێم، نزیكه‌ی 50%ی ئاوه‌كه‌ی لە ناوخۆدا هەڵدەقوڵێت، بەپێچەوانەی سەرچاوەی ئاوەكانی عێراق، كە تەنیا 8% له‌ناوخۆدایه.
به وته‌ی كه‌ریم محه‌مه‌د خه‌فاجی، 90%ی ئاوی ناوچه‌كانی عێراق له توركیاوه دێت و 10%ش له ئێرانه‌وه.
هەربۆیە؛ ئاسایشی ئاو لە عێراق بە بەراورد بە هەرێمی كوردستان زیاتر له به‌ر مه‌ترسیدایه به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی رێژه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی توركیا‌و ئێرانه‌وه.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ له ناوچه‌كانی باشوری عێراق به‌پێی هۆشداری به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وه‌یه، دانیشتوانه‌كه‌ی به‌هۆی كه‌م ئاوییه‌وه ناوچه‌كانیان جێبهیڵن و سه‌ده‌ها سه‌ر مه‌ڕوماڵات مردارببنه‌وه‌و به ته‌واوه‌تی سیمای چۆڵه‌وانی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی عێراق بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجام ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی گه‌وره، كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت و دو‌ریش نییه شه‌ڕ و پێكدادانی ئه‌هلی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
هەواڵی پەیوەندیدار
21 کاتژمێر پێش ئێستا
لە سوریا چی ڕوودەدات و شەڕ و گرژییەکان لە سوەیدا چۆن سەریهەڵدا؟
2 رۆژ پێش ئێستا
نیویۆرک تایمز: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ؛ کۆتایی هەژموونی ئێران و شەڕی شیعە و سوننە و زاڵبوونی ئیسرائیلە
3 رۆژ پێش ئێستا
ئیکۆنۆمیست: هەژموونی ئێران لە عێراقدا بەرەو لاوازیی دەڕوات
هەواڵی زیاتر
7 خولەک پێش ئێستا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کۆ بوونەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بارودۆخی دارایی هەرێم تاوتوێ دەکات
23 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرۆکایەتی هەرێم: هێرشه درۆنییەکان سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات ده‌خه‌نه مهترسييهوه
زۆرترین بینراو
1
21 کاتژمێر پێش ئێستا
سووریا؛ هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع 12 هاوڵاتی دروزیان لە سوەیدا کوشت
2
2 رۆژ پێش ئێستا
سوودانی لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتە دەنگ
3
7 رۆژ پێش ئێستا
پرۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە سەرجەم گەڕەكەكانی سەنتەری سلێمانی
4
7 رۆژ پێش ئێستا
چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆتا ڕۆژەکانیەتی و یەکلا دەبێتەوە
5
4 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەسپێدەکاتەوە
6
3 رۆژ پێش ئێستا
حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی موچه بڵاوكرده‌وه
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP