هەرێم نیوز
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگەیاند، "ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌نرێت، دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت، پشت به‌ستن به ته‌نها به داهاتی نه‌وتیش ئابوری عێراق خراپتر ده‌كات.
جینین بلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له‌میانه‌ی وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، تایبه‌ت بو به بارودۆخی عێراق رایگه‌یاند، گرنگه كێشه‌كان و دۆخی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌ئێستاشدا ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه و پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه بۆئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنی گونجاو له‌نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر كێشه كه‌ڵه‌كه بوه‌كان بێته ئاراوه، جگە لە گفتوگۆش هیچ رێگەیەك لەبەردەم هەردولادا نیە.
وتیشی، "كێشه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه".
ئاماژەی بەوەش کرد، "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان به‌رده‌وامه له‌هاریكاریكردنی عێراق، حكومه‌تی عێراقیش هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئێمه".
ئەوەشی خستەڕوو، "پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عێراق بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانه‌وه، كێشه‌كانی عێراق له شه‌و و رۆژێكدا چاره‌سه‌ر نابن، ده‌بێت به‌رده‌وامبین له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێویستیشه هه‌وڵه‌كان له‌و ڕوه‌وه زیاتر بكرێن".
باسی لەوەش کرد، "ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌نرێت، دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت، پشت به‌ستن به ته‌نها به داهاتی نه‌وتیش ئابوری عێراق خراپتر ده‌كات، پێویسته سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌چه‌شن بكرێن".