دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/02/2023

ئاسایشی سلێمانی شەش داواکراو دەستگیر دەکات

هەرێم نیوز

شه‌ش داواكراو به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن هێزه‌كانیی ئاسایشه‌وه‌ له‌ سلێمانی ده‌ستگیركراون كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌ به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ هه‌بوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌،  له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان شه‌ش داواكراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دو له‌ تۆمه‌تباران ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م  تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ی 4ی ی تیرۆر داواكراون له‌لایه‌ن دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی  به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و پارێزگایانه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP