هەرێم نیوز
بانكی باشوری ئیسلامیی بۆ وه‌به‌رهێنان و دارایی سه‌رجه‌م بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ئاگادارده‌كاته‌وه به‌بێ هیچ عموله‌یه‌ك دۆلاریان پێده‌دات و ده‌توانن بیگوازنه‌وه بۆ هه‌ر شوێنێكی جیهان كه مه‌به‌ستیان بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، بانكی باشوری ئیسلامیی بۆ وه‌به‌رهێنان و دارایی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بانكی باشور ئۆفه‌رێك پێشكه‌ش به بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌كات له‌ڕوی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و ره‌سیدی بانكی به‌عموله‌ی سفر دینار، له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهانیش بانكه‌كه لقی فه‌رمی هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی به‌نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 147 هه‌زار دینار ده‌بێت، هاوكات بۆ چه‌كی بانكی هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رامبه‌ر به 146 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌ئێستاشدا له‌ئه‌ستۆی بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانه بیكه‌ن ده‌توانن سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی باشور له عێراق بكه‌ن یان له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی 6009ه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن".