هەرێم نیوز
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی کەسێکى ڕاگه‌یاند، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێكی خه‌ڵه‌تاندبوو و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێ ده‌كردن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ڕێوبەرایەتیی پولیسی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەزای خەبات، بنکەی پۆلیسی (سێبیران) تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. م. ج) دەستگیر کرد، كه پێشتر لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی هه‌ولێر بەپێی ماددەی (2) ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکی هەڵخەڵەتاندبوو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لێ دەکردن، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی ئاماژه‌ی پێ كرا، ڕاگیرا.