هەرێم نیوز
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌یزانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئیمارات سوودانیی بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د بن زاید ئالنیهان، سه‌رۆكی ئیمارات پێگه‌یشت و له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆكی ئیمارات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی كردووه و سوودانیش بانگهێشتنامه‌كه‌ی قبوڵكردووه.
ئەوەشی راگەیاند سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوودانی و سه‌رۆكی ئیمارات په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و رێگاكانی په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنیان تاوتوێكردووه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سوودانی خواستی عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه دووپاتدكردووه‌ته‌وه.