دواین هەواڵ

عێراق‌

 09/09/2023

سودانی پەیامێک ئاراستەی هەرێم دەکات و دەڵێت پابەندی رێککەوتن دەبین

هەرێم نیوز

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كردووەو دڵنیایداوە لەوەی بەغدا پابەندی رێككەوتنەكانییەتی لەگەڵ هەولێر.
رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە زاری بەرپرسێكی پارتی دیموكرات بەبێ‌ ئەوەی ناوی بهێنێت بڵاویكردووەتەوە، سودانی پەیامی گەیاندووەتە حکومەتی هەرێم و دڵنیایی داوە بەبارەت بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.
بەرپرسەكە راشیگەیاندووە، سودانی لە پەیامەكەیدا جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەوڵدەدات ئەو دۆخەی ئێستا لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە هێور بكاتەوەو كار بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان بكات.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو دۆخەو گرژییەكان جێبەجێكردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و هەولێری دواخستووەو بەو هۆیەشەوە حكومەتی عێراق ناتوانێت بە ئاسانی بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.
باسی لەوەش كردووە، سودانی هەستی بەوە كردووە، ئێستا متمانە لەنێوان هەولێرو بەغدا نەماوە، بۆیە كار بۆ گێڕانەوەی ئەو متمانە دەكات، كە لە رابردوو دروست بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم لە نوێترین پەیامیدا باسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانیش هەر لە سەرەتاوە شەفافانە هەموو داتا و ژمارەکان خراونەتە بەردەست وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ و وردبینییان بۆ کراوە، ئامادەییشمان نیشان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان لەنێوانیاندا یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵ کە داهاتە نانەوتییەکانی فیدراڵی تەسلیم بکرێت، کەچی وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەفسیرێکی مەرکەزییان هەیە بۆ داهاتە نانەوتییەکان و هەمیشە زیاتر لەوەیان بڕیوە کە هەرێم هەیەتی لەناو شایستە داراییەکاندا، ئەمەش پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانە.

هەروەها دوێنێ هەینی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێکەوتن نامەکە بوە، نەوتی پێویست دەنێرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP