دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

شارەزایەکی کەشناسی: بەفربارینی تورکیا کاریگەری لەسەر دابەزینی پلەی گەرما کردووە

هەرێم نیوز
شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاند، ئەو سەرما و بەفربارینی تورکیا کاریگەری لەسەر دابەزینی پلەی گەرمای ناوچەکەمان کردووە.

 شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو بەفر بارینو سەرمایه ی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێک ناوچە شاخاویه کانی باکوری کوردستانی تورکیاو باکوری خۆرهەڵاتی تورکیای گرتەوە کە کاریگەری زۆری کردە،سەر دابەزینی پلە کانی گەرما له ناوچەکانی ئێمەش.

باسی لەوەشکرد، ئەمەش دەرئەنجامی گۆڕانی کەشو هەوایه چونکە یەکێک لە کاریگەریە خراپە کانی کەش و هەوا وادە کات دیاردەی نامۆ له کاتی ناوەختدابوونی هەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک ئەم سەرماو بەفرو دابەزینەی پله کانی گەرمای ئەم ماوەیەی هەفتەی سەرەتای مانگی تەموز لەتورکیاو کوردستان،نەک ئاماژه بێت بۆهاوینی فێنک.

باسی لەوەشکرد، لەدوای ئەم کەشە لەتەواوی ناوچەکە و تورکیاش بەشێوازی بەرچاو بەرز دەبنەوە پلە کانی گەرما و دەچنەوە سەروی نۆڕماڵ.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP