دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

کونسوڵخانەی بەریتانیا: سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین

هەرێم نیوز

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا سەرکۆنەی ئەو بۆردوومانانە دەکات و دەڵێت، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کار بکات بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە.

ئەمڕۆ هەینی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییانەی سەر کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان دەکەین. لە نێویاندا هێرشەکانی ئەم هەفتەیە. ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی هەڕەشە لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی، داڕوخانی ئابووری عێراق و ناسەقامگیری عێراق.

کونسوڵخانەی بەریتانیا دەشڵێت، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کار بکات بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە و سزادانی ئەوانەی لە پشت هێرشەکانەوەن.

لە ماوەی ڕابردوودا هێرشی چڕی درۆنی دەکرێتە سەر کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیارییەکان هێرشەکان لە کەرکووک و موسڵەوە دەکرێن و دەستی میلیشیا عێراقییەکان و بەتایبەت حەشدی شەعبی لە پشتەوەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP