هەرێم نیوز
كارمەندانی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریكا ئێف ئای بی هەڵیانكوتایە سەر ماڵی راوێژكاری پێشوتری وڵاتەكەیان لەولایەتی ماریلاند.
ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئەم بەیانییە هەڵكوتراوەتە سەرماڵی جۆن بۆڵتۆن لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەك كە پەیوەستە بەمامەڵە كردن لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی .
میدیاکان راشیانگەیاندوە، كە پشكنین و هەڵكوتانە سەر ماڵی ناوبراو بەپێی یاداشتێكی دەسەڵاتی دادوەری بوە و لەكاتی گەیشتنیش بەماڵی بۆڵتۆن هیچ تۆمەتێكی فەرمی ئاراستەو دەستگیریش نەكراوە.
لایخۆشیەوە كاش پاتیل سەرۆكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی رایگەیاندوە؛ كە هیچ كەسێك لەسەرو یاساوە نییەو دادوەری خۆی دەگەیەنێتە هەمووان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا میگان هایس راوێژكاری سەردەمی ئیدارەی بایدن ئاماژەی بەوەكردوە كە ئەو هەنگاوە بەسیاسیكراوو تۆڵەسەندنەوەو خراپ بەكارهێنانی سەرچاوەكانی نوسینگەی (FBI)یە.
بۆڵتۆن دوای دەرکردنی لە ساڵی ٢٠١٩ بووە ڕەخنەگرێکی ئاشکرای سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و لەگەڵ یەکەم ئیدارەی ترەمپدا ناکۆکی هەبوو لەسەر کتێبێکی توندی کە نووسیبووی.