دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: کۆکردنەوەی زێلینسکی و پوتین وەک تێکەڵکردنی زەیت و سرکە وایە

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەی پووتین و زێلینسکی بە کارێکی قورس دەزانێت و دەڵێت وەک تێکەڵکردنی زەیت و سرکە وایە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤۆڵۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕوسیا، کارێکی ئەوەندە سەختە کە لە تێکەڵکردنی زەیت و سرکە دەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پووتین و زێلینسکی پێکەوە هەڵناکەن، دەڵێت، "سەیر دەکەم بزانین ئاخۆ پێویست دەکات لە کۆبوونەوەی نێوان پووتین و زێلینسکی ئامادە بم یان نا."

لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی "ئێن بی سی" ئەمریكی وتی، "هیچ پلانێك نییە بۆ ئەنجامدانی دیدار"، ڕونیشیكردەوە كە "پوتن ئامادەیە چاوی بە زلێنسكی بكەوێت كاتێك كارنامەی ئەم لوتكەیە ئامادە بێت، و ئەم كارنامەیەش بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە".

هەروەها وتیشی، ڕوسیا ڕازی بوە بە نواندنی نەرمی سەبارەت بە چەند خاڵێك كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە باس كراوە

 ترەمپ سوورە لە کۆتاییهێنانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا پێش ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی بێت و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت هەردوو وڵاتەکە ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP