هەرێم نیوز
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی- ئیسلامی لە دەوحە ڕایگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سزای ئیسرائیل بدات لەسەر هەموو ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە.
سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕایگەیاند: دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحە کاتێک ڕوویدا کە وڵاتەکەی میوانداری دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەی دەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: هێرشی ئیسرائیل تەنها دەستدرێژی نییە بۆ سەر شوێنێک؛ بەڵکو دژی بنەمای نێوەندگیرییە.
ئاماژەی بەوەدا: ئەوەی هانی ئیسرائیل دەدات بەردەوام بێت لە ڕێبازەکەی، بێتوانایی و لاوازیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە لێپرسینەوە لەم ڕژێمە.
وتیشی: ئەو کارەی ئیسرائیل تەنها خزمەت بە پووچەڵکردنەوەی پرۆسەی دانوستان دەکات.
بن جاسم ئال سانی جەختی لەوە کردەوە: دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری قەتەر پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و داب و نەریتی دیپلۆماسی و ئەخلاقییە.
جەختی لەوە کردەوە کە مرۆڤ لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە دڕندانەدا نابێت بێدەنگ بێت.