دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیایەکی ئیسرائیلی: ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی غەززەوە ڕاوێژیان لەگەڵ ئێران کردووە

هەرێم نیوز

تۆڕی I 24ی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان نووسیویەتی: “ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاوێژیان لەگەڵ چەند وڵاتێک کردووە، لەوانە ئێران، بۆ ئاسانکاری لە ڕۆیشتنی خۆبەخشانەی بەشێک لە سەرکردە باڵاکانی حەماس لە غەززە و نیشتەجێبوونیان لە تونس”.

تۆڕەکە وردەکاری زیاتری ئەم ڕاوێژکارییانە بڵاونەکردەوە.

هەروەها تەلەفزیۆنی کەناڵی ١١ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای حەماس داوای ئەوەیان کردووە کە خێزانەکانیان کەرتی غەززە بەجێبهێڵن پێش ئەوەی سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ گرتنەوەی شاری غەززە دەستپێبکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕێکخەری چالاکییەکانی حکومەتی ئیسرائیل لە ناوچەکانی فەلەستین قسەی بۆ دانیشتوانی غەززە کرد و وتی: "نیفاقی حەماس ئاشکرایە؛ ئێوە وەک قەڵغانێکی مرۆیی بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا بیر لە ڕزگارکردنی خێزانەکانی خۆی دەکاتەوە".

لە هەمان کاتدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیلیان بۆ سەر کۆمەڵگەی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر ئیدانە کرد و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناویان برد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP