هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو ١٩٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینمان لە پارێزگاکانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان خستووەتە خوارەوە، کە 34 دانەیان مۆسکۆی پایتەختیان کردبووە ئامانج.
ئەم هێرشە درۆنییە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی کیێڤ بەشێوەیەکی رۆژانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای روسیا دەکەنە ئامانج. لە بەرامبەردا، سوپای روسیا لە پێشڕەوییەکانی لە هەموو میحوەرەکانی جەنگ بەردەوامە.
هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاندووە "٤٧ درۆن لە ئاسمانی بریانسک و ٤٠ درۆنیش لە ئاسمانی مۆسکۆ خراونەتە خوارەوە کە پایتەختیان بە ئامانج گرتبوو".
پێشتر ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، جەختی لەسەر پێویستیی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کردبووەوە. ئامانجی ئەم فراوانکردنە بریتییە لە دوورخستنەوەی هێزەکانی کیێڤ لەو خاکانەی روسیا کە دەکەونە مەودای ئەو موشەک و چەکە ڕۆژئاواییانەی ئۆکراین بۆ هێرشکردنە سەر روسیا بەکاریاندەهێنێت.
لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە "کات بەفیڕۆ نادات" بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی نوێ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی هاوتا ڕووسییەکەیدا، مەگەر ئەوەی جیددی بێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکرانیا.
هەر لە دەستپێکی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، ڕوسیا بە شێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر ئۆکرانیا دەکات، لە بەرانبەردا ئۆکرانیاش خاکی ڕووسیا بە تایبەتیش دامەزراوەکانی وزە بە ئامانج دەگرێت.