هەرێم نیوز
هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانى پارت و لایەنەکان بۆ سەرخستنى نوێنەرەکانیان تا دێت گەرمتر دەبێت و پارتیش بەر لەوەى قسە بکات پرۆژەکانى حکومەتەکەى و ئیدارەدانی ئەو ناوچەیەى رێگریی لێناکرێت شایەتى دەرن و پێویست بە قسە ناکات، بەڵام ئەو کاتانەى کە لایەنێک یان چەند لایەنێکی دیکە دەبنە (ناکر المعروف) ئیتر دەبێت لەشوێنێک ئیستیان پێ بکرێت.
رێگریی کردن لە سەرکەوتنى پرۆژەکانى حکومەت دەستکەوت نییە، رێگریی کردن لە پێکهێنانى حکومەت دەستکەوت نییە، تاکو شاناوییان پێوەبکرێت، بەڵکو دەستکەوت ئەوەیە لە پێناوى خەڵکدا خەبات بکەیت و ئامادە بیت خۆت بکەیتە قوربانى، ئەمە یەکێکە لە بنەماکانی هەڵمەتى هەڵبژاردنی لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان، پرسیارەکە ئەوەیە ئاخۆ ئەوە کارە چییە کە حکومەتى هەرێمی کوردستان و نوێنەرەکانى پارتى لەناو حکومەت شانازیی پێوە دەکەن کامانەن، ئەڵبەتە ئەوانەى کە تەنها یەک کاتژمێر سەیری میدیاکانی کوردستان بکەن لەوە تێدەگەن کە سەرۆکی حکومەتى کوردستان هەر رۆژەى پرۆژەیەکی ستراتیژیی دەکاتەوە هەر رۆژەی کێشەیەکی کەڵەکەبووی چەند ساڵە لەکۆڵی خەڵک دەکاتەوە، ئەمەش ئەو پرسیارەى لاى زۆرینەى خەڵکی کوردستان وروژاندووە بۆچى زۆرینەى پرۆژەکان لەو سنوورەدایە کە پارتى دیموکراتى کوردستان رابەرایەتى دەکات و لەو سنوورانەدا نییە کە یەکێتی نیشتمانى کوردستان رابەرایەتی دەکات، وەڵامەکە ئێجگار روونە و سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان بە ئاشکرا رایگەیاند، رێگریی دەکرێت و لەهەمانکاتیشدا ئەو رێگرییە ناگرنە ئەستۆ و دەیانەوێت بەسەر پارتیدا بیشکێننەوە، بەڵام هەمیشە سیاسەتى نەفەس درێژیی پارتى و نوێنەرەکانى لە حکومەت وەڕمی دەمکوتکار بووە بۆ ئەوانەى کە نایانەوێت بەچاوى خۆیان راستییەکان ببینن، یان نکولى دەکەن لە راستییەکان.
خوێنەرى خۆشەویست خۆی شایەتى ئەو راستیەیە کە لە هەڵبژاردنێکەوە بۆ یەکێکی دیکە، دەنگەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان بەرەو هەڵکشان دەچێت و دەنگی ئەوانى دیکە کە خۆیان بە هەندێک دروشمدا هەڵواسیوە و رێگریی دەکەن لەوەى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بگاتە خەڵک دەنگەکانیان دەچێتە ئاو، ئەوەتا لە هەڵبژاردنى پێشوودا دەنگەکانى پارتى زیاتر بوو لە 800 هەزار دەنگ و یەکێک بوو لەو پارتانەى کە لەسەر ئاستى عێراق لە یەکەمیینەکان بوو، ئێستاش بەرنامەى کار بۆ ئەوەیە ئەو دەنگانە بکاتە ملیۆنێک بۆ ئەوەى نەک هەر لە کوردستان پارتەکانى تر ناگەنە تۆزی رێگەى بەڵکو لەسەر ئاستى عێراقیش ببێتە حیزبی یەکەم و کەس نەبێت شا لە شانى بدات.
بەسەرکەوتنى لیستى پارتییش دەبێتە هۆی ئەوەى شارەکانى دیکە و پارێزگاکانى ترى عێراقیش وەک هەولێر لێبکرێت و دادپەوەریی بچەسپێت و جیاکاری لە نێوان خەڵکی عێراقدا نەکرێت.
چاڵینجی سەرۆکی هەرێمى کوردستان ئەوە بوو کە دەنگەکانى پارتى ببێتە یەک ملیۆن دەنگ تا لەو رێگەیەوە بتوانرێت پارتى رووسوورانە بگەڕێتەوە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان.
هەربۆیە پلانى یەکلاکەرەوە پارتى لەدواى 11ـى تشرینی دووەمی 2025 گەیشتنە بە لووتکە و لانەکردنەوەیەتى بۆ دواوە.