دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: جێگە داخە ناتوانم خۆم بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی كاندید بكەمەوە

هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە "ڕێگەی پێنادرێت" بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی وڵاتەكەی خۆی کاندید بکات، و بە "جێگای داخ" ناویبرد.

ترەمپ لەناو فرۆكەكەی لە رێگای رۆیشتنی بەرەو کۆریای باشور بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: بەپێی راپرسییەکان ئاستی جەماوەریم لە بەرزترین ئاستیدایە.

بەڵام وەک دەزانن لەسەر بنەمای ئەوەی خوێندومەتەوە، پێموانییە رێگەم پێبدرێت خۆم كاندید بكەم، بۆیە بزانین چی روودەدات... چونكە ئەوە جێگەی داخە.

بەگوێرەی بیست و دووهەمین هەمواری دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ساڵی ١٩٤٧ پەسەند کراوە، "نابێت هیچ کەسێک لە دوو جار زیاتر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت".

ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١ خولی یەکەمی خۆی بەڕێوەبردووە، لە ٢٠ی كانونی یەكەمی ئەمساڵیشەوە دەستی بە خولی دووەمی کردووە.

ترەمپ لەم دواییانەدا بە ئاشکرا باسی لە داواكاری لایەنگرانی دەكرد بۆ ئەوەی خۆی بۆ خولی سێیەم کاندید بکات، بەبێ ئەوەی ئەگەری ئەوە رەتبکاتەوە، هاوكات چەندین جار کڵاوی سوری نمایش کردووە کە دروشمی "ترەمپ ٢٠٢٨"ی لەسەرە، کە ساڵی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتییە.

پێدەچێت ترەمپ بەم لێدوانە، کۆتایی بە هەر ئەگەرێکی هەوڵدانی بۆ خۆكاندیدكردنەوە هێنابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP