هەرێم نیوز
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "جووش نیوز سیندیکێت" ڕایگەیاندووە، دوای هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا، "میحوەری ئێرانی شکاندووە" و نیشانی داوە کە ئێران دەسەڵاتێکی باڵاتر یان هێزێکی هەژموونخواز نییە کە ناوچەکە و دەرەوەی ئەو وڵاتە بترسێنێت.
نەتانیاهۆ وتی: ئێمە بە حەق بە بەهێزترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێین. “ئێمە میحوەرەکەی ئێرانمان شکاندووە و نیشانمان داوە کە ئێران ئەو دەسەڵاتە باڵادەستە و هێزی هەژموونخواز نییە کە هەڕەشە لە ناوچەکە و ئەودیو دەکات”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئیسرائیل لە کاتی شەڕی “حەوت بەرەی” دژی ئێران و بریکارەکانی لە نێویاندا حەماس تەسلیمی گوشارەکان بوایە، “ئیسرائیل چیتر بوونی نەدەبوو”.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: تەسلیم بوون دەکرا ڕێگە بە ڕێبەرانی گرووپە بە وەکالەتەکانی ئێران بدات کە بەردەوام بن لە ژیان و دۆخی ناوچەکە لە قازانجی ئێران سەقامگیر بکات.
وتیشی: ئەگەر ئێمە خۆڕاگر نەبووینایە، یەحیا سینوار و حەسەن نەسروڵڵا هەر لە ژیاندا دەبوون، بەشار ئەسەد هەر سەرۆکی سوریا دەبوو، ئێرانییەکانیش هەر زاڵبوون بەسەر ناوچەکەدا.