دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران دەسپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە

هەرێم نیوز 

ئێران ئەمڕۆ دوشەممە ئاشکرای کرد، لایەنە جیاوازەکان هەوڵدەدەن بۆچونەکان لێک نزیک بکەنەوە و پەیامەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ بکەن، بەڵام هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەوڵانە "بە هیچ شێوەیەک بە واتای دەستپێکردنی گفتوگۆی فەرمی نێوان هەردولا نایەت".

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕونیکردەوە، قۆناغی گفتوگۆکان هێشتا دەستی پێنەکردوەتەوە. کاتێک دەگەنە ئەو قۆناغە، بڕیار لەسەر ئەو پرسانە دەدرێت کە پەیوەندییان بە تیمی گفتوگۆکار و وردەکارییەکانی پڕۆسەکە هەیە، بەڵام لە ئێستادا مەرج و هەڵوێستەکانی ئێران ڕونن و پێویست بە دوبارەکردنەوەیان ناکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، "واز لە دوبارەکردنەوەی بانگەشە و گریمانە ناڕاستەکانی هەندێک لایەن دژی ئێران بهێنێت"، ڕونیكردەوە کە "پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتیانە بوە، و هیچ نیشانەیەک لەسەر گۆڕینی بەرەو چالاکییە سەربازییەکان تۆمارنەکراوە".

ئیسماعیل بەقایی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێرانی (ئیرنا) جەختی لەسەر ئەوەكردوە، "قۆناغی گفتوگۆکان هێشتا دەستی پێنەکردوە".

ئەوە لەكاتێكدایە تاران و واشنتن، پێنج گەڕی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمییان ئەنجامدا و بە شەڕێکی 12 ڕۆژە لە مانگی (حوزەیران/6) کۆتاییهات، کە تێیدا ئیسرائیل و ئەمریکا بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بۆردومان کرد. ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی و ئیسرائیل، تاران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە پڕۆگرامی ئەتۆمی بۆ شاردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای بەرهەمهێنانی چەک بەکاردەهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP