دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتانیاهۆ: هێزەکانی تورکیا بەشدارنابن لەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە بڕیارە لە کەرتی غەززە جێگیر بکرێت

هەرێم نیوز 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە وڵاتەكەی ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانی تورکیا بەشداربن لەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە بڕیارە لە کەرتی غەززە جێگیر بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی 11ی 2025 بنیامین ناتانیاهۆ، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئەفسەرە باڵاکانی یەدەگدا جارێكی دیكە جەختی كردوە كە توركیا بەشێك نابێت لەو هێزە نێودەوڵەتیەی لە كەرتی غەززە جێگیردەكرێت لە دوای كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لەوێ. پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە باسی لەوەكرد، ئەو وڵاتانەی كە بەشداری لەو هێزەدا دەكەن دەبێت "بێلایەن بن" و ڕەزامەنی ئەوانی لەسەر بێت.

بنیامین ناتانیاهۆ، لە لێدوانێكدا  بە ئەفسەرە باڵاکانی هێزی  یەدەگی ڕاگەیاندوە، "هیچ هێزێکی تورکیا لە کەرتی غەززەدا بونی نابێت".

لێدوانەکەی نەتەنیاهۆ دوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "تورکیا"ی نزیک لە حکومەتی ئەو وڵاتە دێت، کە تێیدا جەختی لەوە کردبوەوە کە چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، گفتوگۆکان سەبارەت بە پەیوەندیکردنی هێزەکانی تورکیا بە هێزی نێودەوڵەتییەوە کە بڕیارە لە غەززە جێگیر بکرێت، کۆتاییان پێبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP