دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی تەندروستیی سعوودیە سەرکەوتنی پلانی تەندروستیی وەرزی حەجی ئەمساڵی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستانی سعوودی بە فەرمی سەرکەوتنی تەواوەتیی پلانی تەندروستیی وەرزی حەجی ئەمساڵی (٢٠٢٦) ڕاگەیاند، و دووپاتی کردەوە کە ناوچە پیرۆزەکان و خاکی وڵاتەکەی تەواو خاڵی بوونە لە هەر بڵاوبوونەوەیەکی نەخۆشییە پەتاییەکان.

ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ـی ٥ـی ٢٠٢٦، میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە وەزارەتی تەندروستیی سعوودیە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرڕای بوونی مەترسی و تەحەددییە تەندروستییە جیهانییەکانی وەک ڤایرۆسی “ئایبۆلا” و “هانتا”، بەهۆی ئامادەکاریی پێشوەختە و سیستمی چاودێریی وردی تیمە پزیشکییەکانەوە، پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە،، کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی فەریزەی حەجدا، تەنانەت یەک حاڵەتی گومانلێکراویش لە نێوان حاجیاندا تۆمار نەکراوە، و دۆخی گشتیی میوانانی ماڵی خودا تەواو جێگیر و سەلامەت بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP