هەرێم نیوز
وەزارەتی حەج و عومرەی عەرەبستانی سعوودی، دەستپێکردنی وەرزی نوێی عومرەی بۆ ساڵی ١٤٤٨ی کۆچی ڕاگەیاند، کە تێیدا کاتی هاتنە ناوەوەی عومرەکاران و دەرکردنی مۆڵەتە فەرمییەکانی دیاری کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ـی ٥ـی ٢٠٢٦، میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، هاتوچۆی عومرەکاران بۆ ناو خاکی وڵاتەکەیان بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە، لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ـی زولحیجەی ١٤٤٨ی کۆچی (ڕێکەوتی ٣١ـی ٥ـی ٢٠٢٦ی زایینی) دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە دەرکردنی مۆڵەتی فەرمیی عومرە و دەستپێکردنی ڕێگەدان بە عومرەکاران بۆ چوونە ناو شاری مەککەی پیرۆز، لە ڕۆژی دووشەممە، ١٥ـی زولحیجەی ١٤٤٨ی کۆچی (ڕێکەوتی ١ـی ٦ـی ٢٠٢٦ی زایینی) دەبێت.