دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

بارەگای خاتەمولئەنبیا: دەبێت کەشتی و نەوتهەڵگرەکان پێش تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز مۆڵەت وەربگرن

هەرێم نیوز

بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێرانی لێدوانێکی نوێی لە بارەی گەرووی هورمزەوە بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، کە دەبێت سەرجەم کەشتی و نەوتهەڵگرەکان پێش تێپەڕبوونیان بە نێو گەرووەکەدا، مۆڵەتی فەرمی لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران وەربگرن.

ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ـی ٥ـی ٢٠٢٦، بارەگای خاتەمولئەنبیا ئاشکرای کرد، کە پێویستە سەرجەم کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان پابەندی ڕێنماییە نوێیەکان بن.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر سەرپێچییەک لە بڕیارەکانی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز، ئاسایشی تێپەڕبوونی کەشتییە سەرپێچیکارەکان دەخاتە بەردەم مەترسییەکی جدییەوە.

هاوكات، بارەگا سەربازییەکە ڕایگەیاند،، هەر ڕێکارێک لە لایەن کەشتییە سەربازییەکانی وڵاتانی دەرەوە بگیرێتەبەر بە مەبەستی دەستێوەردان لە بەڕێوەبردنی گەرووەکە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەشتییانە بکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێزەکانیان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێزە چەکدارەکانی ئێران و سوپای پاسداران بە توانایەکی تەواوەوە و بە توندی گەرووی هورمز بەڕێوەدەبەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP