دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: شەڕەکە سەرجەم کەرتی وزەی ناوچەکە دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

ئاژانسی فارسی ئێرانی لە سەرچاوەیەكی بەرپرسەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەر هێرشێكی تر بكرێتە سەر دامەزراوەكانی وزەی ئێران، ئەوا ئێران لە وەڵامدا هێرش دەكاتە سەر ژێرخانی نەوت و گازی وڵاتانی ناوچەكە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فارس لێدوانی بەرپرسێكی سەربازی بڵاو كردووەتەوە دەڵێت "لە حاڵەتی بەردەوامبوونی هێرشەكان بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئێران، ئەوا تەواوی دامەزراوەكانی نەوت و گاز پێوەندیدار بە ئیسرائیل و ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانیان دەكرێنە ئامانج، بە دامەزراوەی وزەی وڵاتانی ناوچەكەیشەوە".

كەمێك لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە وەڵامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر كارگەیەكی پترۆكیمیایی ئێران ئەنجامی داوە، دامەزراوەیەكی ئیسرائیل لە حەیفا بە مووشەكی ئێران كراوەتە ئامانج.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP