دواین هەواڵ

ئاسایشی هەولێر و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا...

‌کریستین کارۆخ

16/01/2024

هەروەک دەزانین شەوی ڕابردوو هێرشی موشەکی کرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و بەتایبەتی کوردستان کراونەتە ئامانجی هێرشەکانیان بۆ یەکەمجار نیە بەڵکو ئەوە چەندین جارە ئەم گرووپانە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، ئەم گرووپانە چ لە ناوەخۆی عێراق بن چ لە دەرەوەی عیراق هەموو ئەمانە ئەجێندا و سیاسەتی ئێران جێبەجێ دەکەن ناوخۆییەکانی عێراقەوە هەموو ئەمانە ئەجێندا و سیاسەتی ئێران جێبەجێ دەکەن و دەیانەوێ ئەو پەیامە بە ئەمریکا ڕابگەیەنن بڵێن کە ئێمە رێگەنادەین هەژموون و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا پارێزراو بێت کوردستان ببێتە پێگە بۆ ئەمریکا ، هەروەها لەسەر ئاستی جیۆپۆڵەتیکیش هەرێمی کوردستان خاوەنی پێگەیەکی گرنگی هەیە، کە نزیکەی چل و یەک ناوەندی دیبلۆماتی لە هەرێمی کوردستاندا هەن کە باڵانسێکی هاوسەنگی ڕاگرتووە کە گەورەترین کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەیە و لە هەمانکاتدا کونسوخانەی ئێرانیش لە هەولێر هەیە و باڵانسێکی باشی ڕاگرتووە لە ناوچەکە و و ئەم گرووپە تووندڕەوانەی وەکو شیعە و سونە چاویان بە ئاوەدانی سەقامگیری هەرێم هەڵنایە چونکە سەقامگیری هەرێم نەک هەربۆتە پێگەیەک بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەڵکو بۆ ئاوارەکانی عەرەبیش و پێکهاتەکان و ئاینە جیاوازەکان لە ژێر سەقامگیری هەرێمدا حەوانەتەوە، لەسەر ئاستی برەودان بە پرسەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، هەرێمی کوردستان ئەو دیفاکتۆ هەمەڕەنگەیە کەوا ئەمریکا ئومێدی لەسەر هەڵچنیووە بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەکی جوانی دیموکراسی و پێکەوە ژیان بۆ ناوچەکە.

لە لایەکی دیکە دەیانەێ هەولێری سەقامگیر هاوشێوەی بەغدای پایتەختی عێراق نیشان بدەن و بیکەن بە گۆڕەپانی ململانێ خۆی لەگەڵ ئەمریکادا، وە پێویستە نەک تەنها لایەنە دەرەکیەکان و کونسوڵخانەی ئەمریکا بەڵکو دەبێت لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانیش بەیەک دەنگ ئەم جیاوازیانە تێپەڕێنن چونکە ئەم قەوارەیە تەنها شارێکی وەکو هەولێر ناگرێتەوە بەڵکو تەواوی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP